له نسێبین پۆلیس هێرشی كرده سه‌ر په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په
پۆلیسی توركیا له ناوچه‌ی نسێبین هێرشی كرده سه‌ر په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په كاتێك بۆ پشتگیریی له به‌رخۆدانی له‌یلا گیوڤه‌ن كۆبووبوونه‌وه.
پۆلیسی توركیا له ناوچه‌ی نسێبین هێرشی كرده سه‌ر په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په كاتێك بۆ پشتگیریی له به‌رخۆدانی له‌یلا گیوڤه‌ن كۆبووبوونه‌وه.
په‌رله‌مانتارانی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) بۆ پشتگیری له له‌یلا گیوڤه‌ن كه ٩٩ ڕۆژه دژ به گۆشه‌گیریی سه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان له مانگرتندایه، به درووشمی «له ڕۆژی ١٠٠هه‌میندا له‌گه‌ڵ له‌یلا گۆشه‌گیری ده‌شكێنین» له ٧ پارێزگه ده‌ستیان به ڕێپێوان كردووه. له ناوچه‌ی نسێبین-ی سه‌ر به مێردین پۆلیسی توركیا هێرشی كرده سه‌ر په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كۆبووبوونه‌وه.
په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په حه‌سه‌ن ئزۆگونه‌ش، حوسێن كاچماز، نووران ئیمیر، په‌رۆ دوندار، ئه‌بروو گونای و تووما چه‌لیك كه له شرنا‌خ-ه‌وه وه‌ڕێكه‌وتبوون و گه‌یشتنه نسێبین، له بنكه‌ی هه‌ده‌په له ناوچه‌كه كۆبوونه‌وه. بڕیاربوو په‌رله‌مانتاران به‌ره‌و ئامه‌د ده‌ست به ڕێپێوان بكه‌ن، به‌ڵام پۆلیس به ئۆتۆمبێلی زرێپۆش ده‌وری بنكه‌كه‌ی هه‌ده‌په‌ی گرت.
هێزه‌كانی پۆلیس ڕێگرییان له ڕێپێوانه‌كه كرد و به قه‌ڵغانه‌كانیان هێرشیان كرده سه‌ر په‌رله‌مانتاران و له په‌رله‌مانتار حوسێن كاچماز-یان دا. ڕاگه‌یه‌نرا به‌هۆی هێرشه‌كه په‌رله‌مانتار په‌رۆ دوندار-یش به‌سوكی بریندار بووه.
s.m