چالاكییه‌كه له به‌رده‌م كۆنسوڵخانه‌ی ئێران له هامبۆرگ ئه‌نجامدرا و كوردستانیان، نوێنه‌رانی پارتییه‌سیاسییه‌كان و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی سیڤیل به‌شدار بوون.
له چالاكییه‌كه‌دا درووشمه‌كانی «بژی كوردستان، بمرێ فاشیزمی ئێران» و «شه‌هیدانی شۆڕش نه‌مرن» به‌رزكرانه‌وه. جانسوو ئۆزده‌میر سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتیی چه‌پ له په‌رله‌مانی هه‌رێمی هامبۆرگ و یاڤووز فارسئۆغلوو نوێنه‌ری ناوه‌ندی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیی كوردانی ئه‌ڵمانیا (ناڤ-ده‌م) و چه‌ندین لایه‌نی دیكه وته‌یان پێشكه‌ش كرد و هێرش و په‌لاماره‌كانی ڕژێمی ئێرانیان دژ به گه‌لی كورد ئیدانه كرد.
s.m