له ٣ شار ٢٥ كه‌س ده‌ستگیر كران
له شاره‌كانی ئیسته‌نبووڵ، كۆجائه‌لی و مه‌ڵه‌تی له چێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قڕكردنی سیاسی‌دا ٢٥ كه‌س ده‌ستگیر كران.
له شاره‌كانی ئیسته‌نبووڵ، كۆجائه‌لی و مه‌ڵه‌تی له چێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قڕكردنی سیاسی‌دا ٢٥ كه‌س ده‌ستگیر كران.
له شاری مه‌ڵه‌تیی باكووری كوردستان و شاره‌كانی ئیسته‌نبووڵ و كۆجائه‌لیی توركیا له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنی قڕكردنی سیاسی‌دا ٢٥ كه‌س ده‌ستگیر كران.
شه‌وی ڕابردوو له ئیسته‌نبووڵ پۆلیسی توركیا هه‌ڵیكوتایه سه‌ر ماڵان و ڕۆژنامه‌وان مه‌لیكه جه‌یهان و هاوسه‌رۆكی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) له نه‌وچه‌ی ئومرانیه داملا ساڤجی و ٥ی كه‌سی دیكه‌یان ده‌ستگیر كرد. ده‌ستگیركراوان گواسترانه‌وه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی شاری ئیسته‌نبووڵ.
له لایه‌كی دیكه‌وه له شاری كۆجائه‌لی له ئه‌نجامی هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵی ئه‌ندام و به‌رپرسانی هه‌ده‌په ١٠ كه‌س ده‌ستگیر كران. له ناوچه‌كانی گه‌بزه، ده‌رینجه و دارجا چه‌ندین كه‌س ده‌ستگیركران كه یه‌كێكیان هاوسه‌رۆكی لقی هه‌ده‌په له كۆجائه‌لی له‌یلا ئایگون-ه. ده‌ستگیركراوان گواستراونه‌ته‌وه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی كۆجائه‌لی.
هاوكات له شاری مه‌ڵه‌تیی باكووری كوردستان پۆلیس هه‌ڵیكوتایه سه‌ر ماڵان و ٩ كه‌سی ده‌ستگیر كردن.
s.m