له ٣ وه‌ڵاتی ئه‌ورووپا مانگرتن له خواردن دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان به‌ڕێوه‌ده‌چێت
له ئیتاڵیا، هۆڵه‌ندا و ئه‌ڵمانیا مانگرتن له خواردن دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان به‌رده‌وامه.
له ئیتاڵیا، هۆڵه‌ندا و ئه‌ڵمانیا مانگرتن له خواردن دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان به‌رده‌وامه.
دوای ئه‌وه‌ی هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (كه‌جه‌ده) و په‌رله‌مانتاری پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) له‌یلا گیوڤه‌ن دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له زیندان ده‌ستی به مانگرتن كرد، ڕۆژ به ڕۆژ مانگرتنه‌كه به‌رفره‌وانتر ده‌بێت و ٣ وه‌ڵاتی ئه‌ورووپاشی گرته‌وه.
له شاری ڕۆمای پایته‌ختی ئیتاڵیا گرووپێكی ٢٥ كه‌سی كه دژی گۆشه‌گیریی ده‌ستیان به مانگرتن له خواردن كردووه لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانییان دا و داوای ئازادیی ئۆجالانیان. هه‌روه‌ها مانگرتوان چه‌ندین درووشمیان به‌رزكردنه‌وه و بڵاوكراوه‌یان دابه‌ش كردن.
له لایه‌كی دیكه‌وه ماوه‌ی ٥ ڕۆژه بۆ هه‌مان مه‌به‌ست له شاری ده‌نهاگ-ی هۆڵه‌ندا مانگرتن له خواردن ده‌ستی پێكردووه. گرووپی دووه‌م نۆبه‌تی چالاكییه‌كه‌ی وه‌رگرت. مانگرتوان ڕایانگه‌یاند به‌رده‌وام ده‌بن له چالاكییه‌كه‌یان تا كۆتایی به گۆشه‌گیری سه‌ر ئیمڕاڵی دێت.
هاوكات له شاری هیلدسهایم-ی ئه‌ڵمانیا مانگرتن له ڕۆژی سێیه‌مدا به‌رده‌وام بوو. به درووشمی «داواكاریی له‌یلا گیوڤه‌ن داوای ئێمه و ملیۆنان كوردی ئازاده، ئه‌م هاواره ببیستن» مانگرتنه‌كه له بینای پارتیی چه‌پ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
s.m