له پاریس ڕێپێوانێكی ٢ ڕۆژه دژی پیلانگێڕیی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ستی پێكرد
كوردستانی و دۆستانیان بۆ ئیدانه‌كردنی پیلانگێڕیی نێوده‌وڵه‌تیی دژ به ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ڕێپێوانێكی ٢ ڕۆژه له پاریس ساز ده‌كه‌ن.
كوردستانی و دۆستانیان بۆ ئیدانه‌كردنی پیلانگێڕیی نێوده‌وڵه‌تیی دژ به ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ڕێپێوانێكی ٢ ڕۆژه له پاریس ساز ده‌كه‌ن.
له ساڵیادی پیلانگێڕیی نێوده‌وڵه‌تیی دژ به ئۆجالان، له زۆر ناوه‌ندی هه‌نده‌ران چالاكی و خۆپیشاندان ساز ده‌كرێن. كوردستانی و دۆستانیان له پاریس كۆبوونه‌وه و ده‌ستیان به ڕێپێوانێك كرد. ڕێپێوانه‌كه به‌یانیی ئه‌مڕۆ به پێشه‌نگایه‌تیی بزووتنه‌وه‌ی ژنانی كورد و ناوه‌ندی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیی كوردی فه‌ڕه‌نسا له «Gar De Lest»ی پاریس ده‌ستی پێكرد و بڕیاره ٢ ڕۆژ به‌رده‌وام بێت.
له ڕێپێوانه‌كه‌دا داوای ئازادیی ئۆجالان كرا و سڵاو له به‌رخۆدانی مانگرتوانی دژ به گۆشه‌گیری كرا. هه‌روه‌ها وێنه‌ی له‌یلا گیوڤه‌ن، ناسر یاگز و ئیمام شیش به‌رز كرانه‌وه داوای كۆتایی هێنان به گۆشه‌گیریی سه‌ر ئیمڕاڵی كرا.
خۆپیشانده‌ران چه‌ندین بڵاوكراوه‌یان به زمانی فه‌ڕه‌نسی بڵاوكرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی ڕای گشتی ڕابكێشنه سه‌ر گۆشه‌گیریی تووندی سه‌ر ئۆجالان. هه‌روه‌ها داوایان له كوردانی فه‌ڕه‌نسا كرد به‌یانی به‌شداری بكه‌ن له ڕێپێوانه‌كه.
s.m