له په‌رله‌مانی ئیتاڵیا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی گۆشه‌گیری ساز كرا
له ڕۆمای پایته‌ختی ئیتاڵیا ئه‌رۆل ئایده‌میر كه له‌پێناو هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان ٢٩ ڕۆژه مانی له خواردن گرتووه، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ساز كرد.
له ڕۆمای پایته‌ختی ئیتاڵیا ئه‌رۆل ئایده‌میر كه له‌پێناو هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان ٢٩ ڕۆژه مانی له خواردن گرتووه، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ساز كرد.
جگه له مانگرتوو ئه‌رۆل ئایده‌میر و دایكی، گرووپێك له هاوڵاتییانی ئیتاڵیا كه دۆستی كوردن ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوون. ئایده‌میر سه‌رنجی خسته سه‌ر ڕۆڵی حكوومه‌تی ئیتاڵیا له كاتی پیلانگێڕیی نێونه‌ته‌وه‌یی دژبه ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له ساڵی ١٩٩٨ و ١٩٩٩.
ئایده‌میر ڕایگه‌یاند، بێده‌نگی له ئاست گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان و بێ هه‌ڵوێستی له به‌رانبه‌ر سیاسه‌ته‌كانی ئه‌ردۆغان به واتای هاوكاریكردنی زوڵم دێت. ناوبراو به په‌رله‌مانتارانی گوت، «ئه‌و كۆپته‌رانه‌ی به ئاسمانی عه‌فریندا ده‌سوڕێنه‌وه ئیتاڵیا به ئه‌ردۆغانی فرۆشتوون. بۆچی حكوومه‌تی ئیتاڵیا له به‌رانبه‌ر ئه‌مه بێده‌نگه؟»
ئه‌رۆل ئایده‌میر گوتیشی، «پێویسته حكوومه‌تی ئیتاڵیا په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا بپچڕێنێت.»
s.m