له چەولیک ٨ كه‌س ده‌ستگیر كران
له شاری چەولیکی باكووری كوردستان هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵان و ٨ كه‌سیان ده‌ستگیر كرد.
له شاری چەولیکی باكووری كوردستان هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵان و ٨ كه‌سیان ده‌ستگیر كرد.
به‌یانیی ئه‌مڕۆ له شاری چەولیک پۆلیسی توركیا هه‌ڵیكوتایه سه‌ر چه‌ندین ماڵ. له ئه‌نجامدا ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (كه‌جه‌ده) محه‌مه‌د زه‌كی ئه‌رگول، ئه‌ردال ئه‌ڤره‌ن، محه‌مه‌د ئۆزده‌میر، ئه‌حمه‌د ئه‌ردۆغمووش، ئاسیا ئولكه‌ر كلچ، ئاسف یانلماز، ئۆزكان جاندان و ئه‌ندامی كۆنگره‌ی ئیسلامیی دیموكراتی (جیك) خه‌دیجه كاڤران ده‌ستگیر كران.
تا ئێستا هۆكاری ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه نه‌زانراوه. هاوكات بڕیاری ده‌ستگیركردنی حه‌لیمه ئاكسۆی، ئه‌مینه كایا و خه‌یریه ساری هه‌یه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ماڵ نه‌بوون تا ئێستا ده‌ستگیر نه‌كراون.
s.m