له ڕووسیا پیلانگێڕیی دژ به ئۆجالان شه‌رمه‌زار كرا
له ناوچه‌ی یه‌رشۆڤ-ی سه‌ر به هه‌رێمی ساراتۆڤ له ڕووسیا پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یه‌كه‌م\١٧ی ڕه‌زبه‌ر دژ به ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، شه‌رمه‌زار كرا.
له ناوچه‌ی یه‌رشۆڤ-ی سه‌ر به هه‌رێمی ساراتۆڤ له ڕووسیا پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یه‌كه‌م\١٧ی ڕه‌زبه‌ر دژ به ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، شه‌رمه‌زار كرا.
له ناوچه‌ی یه‌رشۆڤ-ی سه‌ر به هه‌رێمی ساراتۆڤی ڕووسیا، گه‌لی كورد بۆ ئازادیی ئۆجالان كۆبوویه‌وه. سه‌رۆكی ئۆتۆنۆمیی كوردانی هه‌رێمی ساراتۆڤ یاقووب ته‌موور، سه‌رۆكی ئۆتۆنۆمیی كوردانی ناوچه‌ی كراسنۆكووت ڕه‌مه‌زان بووداكۆڤ، سه‌رۆكی ئۆتۆنۆمیی كوردانی ناوچه‌ی ته‌موونینۆ، ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی كه‌سایه‌تییه‌كانی ساراتۆڤ و نوێنه‌ری ژنانی كورد له هه‌رێمه‌كه گوڵیزار سولتان له چالاكییه‌كه‌دا به‌شدار بوون.
له وته‌كانیاندا، ئاماده‌بوان سه‌رنجیان خسته سه‌ر گۆشه‌گیریی تووندی سه‌ر ئۆجالان و پیلانگێڕیی نێونه‌ته‌وه‌یی ٩ی تشرینی یه‌كه‌م و گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالانیان ئیدانه كرد. ئاماده‌بوان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كرد كه له دژی گۆشه‌گیری و له‌پێناو ئازادیی ئۆجالان تێكۆشانیان گه‌شتر ده‌كه‌ن.
s.m