له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران كاسبكاران ده‌ستیان به مانگرتن كرد
له ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بازرگان و كاسبكاران به‌هۆی قه‌یرانی ئابووری ده‌ستیان به مانگرتنی گشتی كرد.
له ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بازرگان و كاسبكاران به‌هۆی قه‌یرانی ئابووری ده‌ستیان به مانگرتنی گشتی كرد.
دوای ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا له په‌یمانی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران كشایه‌وه و بڕیاری دا گوشاری ئابووری بخاته سه‌ر ئێران، قه‌یرانی ئابووری له ئێران ته‌شه‌نه‌ی كرد. دابه‌زینی به‌های ڕیاڵی ئێرانی له به‌رانبه‌ر دۆلار و یۆرۆ، كاریگه‌رییه‌كی نه‌رێنی له‌سه‌ر بازرگانی و ژیانی خه‌ڵك كردووه.
ئه‌مڕۆ له كاتێكدا به‌های دۆلار له به‌رانبه‌ر ڕیاڵی ئێرانی زیاتر به‌رز بوویه‌وه، به‌هۆی پشتگوێخستنی داواكارییه‌كانی بازرگان و كاسبكارانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه، دوكانداران و بازرگانان مانگرتنی گشتییان ڕاگه‌یاند. له ٣١ شاری ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران بازرگان و دوكانداران ده‌ڕابه‌ی دوكانه‌كانیان هێنایه خواره‌وه و ده‌ستیان به مانگرتن كرد.
به گوێره‌ی زانیاری په‌یامنێری ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF) له تاران، مانگرتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان شاره‌كانی سنه، مه‌ریوان، سه‌قز، بانه، قوروه، دێگولان، كامیاران، كرماشان، پاوه، جوانڕۆ، سه‌رپێڵ زه‌هاو، ئوورمیه، سه‌رده‌شت، هه‌مه‌دان، ئیلام و لوڕستانی گرتووه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها له شاره‌كانی مه‌شهه‌د، ڕه‌شت، ته‌برێز، گرگان، زه‌نجان، ئاهر، تاران، ئیسفه‌هان، ئه‌هواز، كرمان، به‌نده‌ر عه‌باس، چابهار و زاهیدان-ی ئێران دوكانداران و كاسبكاران په‌یوه‌ست بوون به بڕیاری مانگرتنهكهوه.
مانگرتن بازاڕه گه‌وره‌كانی تارانیشی گرته‌وه
ڕاگه‌یه‌نرا له شاری تارانی پایته‌خت مانگرتنی كاسبكار و بازرگانان بازاڕه گه‌وره و ناسراوه‌كانی وه‌ك بازاڕی گه‌وره‌ی تاران، بازاڕی سیروس، بازاڕی زرگران، بازاڕی ستارخان، بازاڕی كرێكار و بازاڕی غه‌ربی گرتووه‌ته‌وه.
هێزه‌كانی ده‌وڵه‌ت ده‌یانه‌وێت مانگرتنه‌كه بشكێنن
ده‌وڵه‌ت هه‌وڵه‌كانی خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ شكاندنی ئه‌م مانگرتنه سه‌رتاسه‌رییه‌ی كاسبكاران. هێزه‌كانی سه‌ر به حكوومه‌تی ئێران له بازاڕی فیرده‌وسی شاری سنه گه‌ڕان و داوایان له كاسبكاران و بازرگانان كرد دوكانه‌كانیان بكه‌نه‌وه و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كردن كه ئه‌گه‌ر دوكانه‌كانیان نه‌كه‌نه‌وه ئه‌وا جامی دوكانه‌كانیان ده‌شكێنن. سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌كان مانگرتن به‌رده‌وامه.
s.m