له یاڤله و لینز كوردستانیان بۆ شه‌نگال ڕژانه مه‌یدانه‌كان
له شاری یاڤله‌ی سوێد و شاری لینزی نه‌مسا كوردستانیان و دۆستانیان دژی جینۆسایدی ٣ی ئابی ٢٠١٤ی شه‌نگال ڕژانه مه‌یدانه‌كان و كۆمه‌ڵكوژیی گه‌لی ئێزدییان ئیدانه كرد.
له شاری یاڤله‌ی سوێد و شاری لینزی نه‌مسا كوردستانیان و دۆستانیان دژی جینۆسایدی ٣ی ئابی ٢٠١٤ی شه‌نگال ڕژانه مه‌یدانه‌كان و كۆمه‌ڵكوژیی گه‌لی ئێزدییان ئیدانه كرد.
چالاكییه‌كانی ئیدانه‌كردنی كۆمه‌ڵكوژكردنی گه‌لی ئێزدی له ساڵیادی جینۆسایدی ٣ی ئابی ٢٠١٤ی شه‌نگال له ئه‌ورووپا درێژه‌یان هه‌یه. له شاری یاڤله‌ی سوێد و لینزی نه‌مسا كوردستانیان ئیدانه‌ی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌یان كرد.
یاڤله
له گۆڕه‌پانی ستورتۆریی یاڤله كۆمه‌ڵكوژكردنی ئێزدییه‌كانی شه‌نگال له ٣ی ئابی ٢٠١٤ له لایه‌ن چه‌ته‌كانی داعش، به چالاكییه‌ك ئیدانه كرا.
چالاكییه‌كه كاتژمێر ١٤:٠٠ ده‌ستی پێكرد و پۆسته‌ره‌كانی «چاوی خۆتان له به‌رانبه‌ر كۆمه‌ڵكوژی مه‌گرن» و «كۆمه‌ڵكوژیی هاوڵاتییانی سیڤیل بوه‌ستێنن» و چه‌ندین درووشم دژی داعش به‌رز كرانه‌وه.
له میانه‌ی چالاكییه‌كه‌دا مه‌ڕاسیمی خوله‌كێك ڕێزگرتن بۆ شه‌هیدانی شۆڕش و ئه‌و كه‌سانه‌ی له شه‌نگال ژیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌ڕێوه‌چوو. مه‌قبووله چۆلاك ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی له پشكی پارتی پارێزگاران وتاری ناوه‌ندی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی كوردی خوێنده‌وه. هه‌روه‌ها ئاكگول حاجۆ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی له پشكی پارتی چه‌پی سوێد وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و سه‌رنجی خسته سه‌ر ژنانی ئێزدی كه له ده‌ستی چه‌ته‌كانی داعشدان.
لینز
له شاری لینزی نه‌مسا یادی جینۆسایدی شه‌نگال كرایه‌وه و كۆمه‌ڵكوژییه‌كه ئیدانه كرا. چالاكییه‌كه كاتژمێر ١٩ له هاوتپلاتز به خوله‌كێك ڕێزگرتن ده‌ستیپێكرد.
له میتینگه‌كه‌دا ئاڵاكانی په‌كه‌كه هه‌ڵدران. ژنان شانۆگه‌رییه‌كیان پێشكه‌ش كرد كه باسی له زوڵمی چه‌ته‌كانی داعش ده‌كرد له به‌رانبه‌ر ژن و منداڵانی ئێزدی. ژنان حه‌بای ڕه‌شیان له‌به‌ر كرد و كۆمه‌ڵكوژی و زیهنیه‌تی داعشیان دژ به ژنان ئیدانه كرد. دواتریش به فڕێدانی حه‌باكان چالاكییه‌كه كۆتایی هات.
s.m