له‌یلا گیوڤه‌ن هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (كه‌جه‌ده) و په‌رله‌مانتاری پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) كه ٨٤ ڕۆژه مانی له خواردن گرتووه، له نامه‌كه‌یدا باسی له گۆشه‌گیریی سه‌ر ئیمڕاڵی كردووه و داوای له سی پی تی كردووه به‌رپرسایه‌تیی خۆی جێبه‌جێ بكات.
له نامه‌كه‌دا هاتووه، له توركیا به‌ربه‌ستی گه‌وره له به‌رده‌م دیموكراتیبوون و ئاساییبوون هه‌یه. مه‌ترسیدارترین به‌ربه‌ستیش گۆشه‌گیریی چه‌ند ساڵه‌ی ئیمڕاڵییه له‌سه‌ر به‌ڕێز عه‌بدوڵا ئۆجالان. ئۆجالان له چاره‌سه‌ریی ئاشتییانه‌ی كه‌شه‌ی كورد-دا ڕۆڵی به‌رچاوی گێڕاوه و له ئێستا به‌دواوه‌ش ده‌توانێت به هه‌مان ڕۆڵ هه‌ستێت.
«ئه‌م حكوومه‌ته كه‌متر نییه له دیكتاتۆری»
گیوڤه‌ن مامه‌ڵه‌ی حكوومه‌تی توركی له به‌رانبه‌ر ئۆجالان وه‌ك «ئه‌شكه‌نجه‌ی گۆشه‌گیری له دژی قانوون و حقووقی نێوده‌وڵه‌تی» ناوبردووه و هێمای بۆ ئه‌وه كردووه، حكوومه‌ت ئه‌م ئه‌شكه‌نجه‌یه‌ی له‌نێو ته‌واوی سیسته‌می سیاسیی توركیا بڵاوكردووه‌ته‌وه، بۆیه زه‌مینه‌ی سیاسه‌تی دیموكراتی زۆر كه‌مه.
له‌یلا گیوڤه‌ن نووسیویه‌تی: «حكوومه‌تی تورك حكوومه‌تێكی وه‌هایه هه‌ڕه‌مه‌كی ده‌ئافرێنێت كه كه‌متر نییه له دیكتاتۆری و دان به ده‌ستووری خۆی و بڕیاره‌كانی دادگه‌ی مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌ورووپادا نانێت. ئه‌م حكوومه‌ته، منی ساڵێك له زینداندا به‌ند كرد كه ژنێكی كوردم و سیاسه‌تمه‌دارێكم كه ئیراده‌ی سێیه‌مین گه‌وره‌پارتیی توركیام كه ٦ ملیۆن ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه.
«به‌رده‌وام ده‌بم له مانگرتن»
له درێژه‌ی په‌یامه‌كه‌دا هاتووه: «له‌پێناو كۆتایی هێنان به گۆشه‌گیركردنی به‌ڕێز ئۆجالان و هه‌ڵگرتنی سیسته‌می ئه‌شكه‌نجه، ٨ی تشرینی دووه‌م له زیندان ده‌ستم به مانگرتن له خواردن كرد. له ڕۆژی ٧٩هه‌می مانگرتنه‌كه‌مدا (٢٥ی كانوونی دووه‌می ٢٠١٩) ئازاد كرام. مافی به‌ڕێز ئۆجالانه كه له‌ژێر گۆشه‌گیری ده‌ربهێنرێت و دڵنیایی پێبدرێت كه ده‌توانێت پارێزه‌ر و خانه‌واده‌كه‌ی به ڕێكوپێكی ببینێت. ده‌مه‌وێ ئێوه بزانن كه هه‌تا ئه‌مه به‌دی دێت، به‌رده‌وام ده‌بم له مانگرتنه‌كه‌م له خواردن.»
«هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیری چاكه‌یه‌ك نییه»
گویڤه‌ن سه‌رنجی خسته سه‌ر بڕیاره‌كانی سی پی تی ده‌رباره‌ی گۆشه‌گیری و ڕاپۆرتی توركیا له دوایین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی په‌رله‌مانتارانی كۆنسه‌ی ئه‌ورووپا. له چوارچێوه‌ی ئه‌و بڕیار و ڕاپۆرتانه‌دا گوتی، «كۆتایی هێنان به گۆشه‌گیریی به‌ڕێز عه‌بدوڵا ئۆجالان چاكه‌یه‌ك نییه، به‌ڵكو ئه‌مه په‌یوه‌ندی به پاراستنی پێوانه‌سه‌ره‌كییه‌كانی مافی مرۆڤ و سه‌روه‌ری قانوونه‌وه هه‌یه.»
«پێویسته سی پی تی ئه‌رك و به‌رپرسایه‌تیی خۆی جێبه‌جێ بكات»
له‌یلا گیوڤه‌ن له نامه‌كه‌یدا بۆ سی پی تی ده‌ستنیشانی كردووه: «من ده‌زانم كه ئێوه‌ش به ناوی سی پی تی له‌سه‌ر ئه‌و پیوانانه‌ی كه باسم كردووه، له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی حكوومه‌تی تورك ده‌نوستان ده‌كه‌ن. ئاگام له‌و هه‌وڵه هێژایانه‌ی ئێوه هه‌یه. ده‌مه‌وێت به‌تایبه‌تی ده‌ستنیشانی بكه‌م؛ مۆدێلی به‌ڕێوه‌بردنی زیندانه‌كان به‌تایبه‌تی زیندانی ئیمڕاڵی له توركیا، له لایه‌ن حكوومه‌تی تورك-ه‌وه وه‌ك ئامرازێك بۆ سه‌ركوتكردنی ئۆپۆزسیۆن و كێشه كورد له ڕێی تووندوتیژی به‌كارده‌هنێرێت. مانگرتن له خواردنی بێ‌سنوور و بێ نۆبه‌ت كه كه‌وتووه‌ته ڕۆژی ٨٢هه‌م، بۆ داواكارییه‌كی تایبه‌ت ده‌ستی پێنه‌كرد، به‌ڵكوو چالاكییه‌كی ڕه‌وایه كه داوای مافێكی ڕه‌وا ده‌كات. له زیندانه‌كان ٢٨١ كه‌س كه ٤٩یان ژنن، له ده‌ره‌وه‌ی توركیاش ١٨ كه‌س ئه‌م چالاكییه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن. باوه‌ڕم وایه كه سی پی تی ماف و ئه‌ركی خۆی به‌باشی به‌كاردێنێت و له دژی گۆشه‌گیریی ڕه‌وای گۆشه‌گیریی سه‌ر ئیمڕاڵی هه‌وڵه‌كانی ده‌خاته‌گه‌ڕ. چاوه‌ڕوانم كه ئێوه به ئه‌رك و به‌رپرسایه‌تیی خۆتان هه‌ستن.»
s.m