له‌یلا گیوڤه‌ن نه‌یتوانی چاوی به كچه‌كه‌ی بكه‌وێت
باری ته‌ندرووستیی له‌یلا گیوڤه‌ن كه له مانگرتنی بێسنووردایه زۆر دژوار بووه و نه‌یتوانی له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ی چاوپێكه‌وتن بكات.
باری ته‌ندرووستیی له‌یلا گیوڤه‌ن كه له مانگرتنی بێسنووردایه زۆر دژوار بووه و نه‌یتوانی له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ی چاوپێكه‌وتن بكات.
چالاكیی مانگرتنی بێ‌سنوور و بێ نۆبه‌تی له‌یلا گیوڤه‌ن دژ به گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له ڕۆژی ٧٥هه‌مدا به‌رده‌وامه. سات به سات باری ته‌ندرووستیی گیوڤه‌ن خراپتر ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ سه‌بیحه ته‌میزكان كچی له‌یلا گیوڤه‌ن ویستی چاوی به دایكی بكه‌وێت، به‌ڵام به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندرووستییه‌وه گیوڤه‌ن نه‌یتوانی چاوپێكه‌وتن ئه‌نجام بدات.
سه‌بیحه ته‌میزكان كچی له‌یلا گیوڤه‌ن له‌وباره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند: «ئه‌مڕۆ بۆ جاری یه‌كه‌م بوو كه دایكم چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ نه‌كردم. له‌سه‌ر كارتێك ئیمزای كردووه كه «به ویستی خۆی نه‌هاته چاوپێكه‌وتن». دایكی من! ویژدان! هه‌رچه‌نده ویستوویه‌تی، به‌ڵام نه‌یتوانیوه بێته دیده‌نیم. ئه‌مڕۆ ٧٥ ڕۆژه برسییه! ده‌بوایه دایكی من له‌بری زیندان له په‌رله‌ماندا بوایه.»
s.m