له یۆنان چالاكیی مانگرتن له خواردن بۆ ئازادیی ئۆجالان به‌ڕێوه‌ده‌چێت
له‌پێناو ئازادیی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و كۆتایی هێنان به داگیركاریی توركیا له عه‌فرین، له یۆنان چالاكییه‌كی مانگرتن له خواردن ده‌ستیپێكرد.
له‌پێناو ئازادیی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و كۆتایی هێنان به داگیركاریی توركیا له عه‌فرین، له یۆنان چالاكییه‌كی مانگرتن له خواردن ده‌ستیپێكرد.
له سه‌رانسه‌ری ئه‌ورووپا له چوارچێوه‌ی كه‌مپینی «ئازادی بۆ ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و كۆتایی هێنان به داگیركاریی توركیا له عه‌فرین» چه‌ندین چالاكی سازده‌كرێن. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا چادری مانگرتن له خواردن له یۆنان هه‌ڵدرا.
چالاكییه‌كه كه ئه‌مڕۆ (٦ی ئاب) ده‌ستی پێكرد، تا ١١ی ئاب به‌رده‌وام ده‌بێت. له ڕۆژی یه‌كه‌می مانگرتنه‌كه‌دا ڕێپێوانێك به‌ره‌و باڵیۆزخانه‌ی توركیا له یۆنان ساز كرا.
مانگرتوان سه‌رنجیان ڕاكێشایه سه‌ر ڕۆڵی ده‌وڵه‌تانی ئه‌ورووپا له پیلانگێڕیی نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌ر ئۆجالان و ئاماژه بۆ ئه‌وه كرا كه نزیكه‌ی ٢٠ ساڵه ئۆجالان له زیندانه و له‌ژێر گۆشه‌گیری دایه.
هه‌روه‌ها له چالاكییه‌كه‌دا بێده‌نگیی وه‌ڵاتانی ئه‌ورووپا له به‌رانبه‌ر داگیركردنی عه‌فرین له لایه‌ن توركیاوه، شه‌رمه‌زار كرا. مانگرتنه‌كه له مه‌یدانی سینتاگامی ئه‌سینا به‌رده‌وامه.
s.m