لیندە: داگیرکەری دەبێتە هۆکاری کێشەی مرۆیی گەورە

ئان لیندە وەزیری دەرەوەی سوێد ڕایگەیاند، داگیرکەری دەوڵەتی تورک لە سەر ڕۆژئاوا و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەبێتە هۆکاری کێشەی مڕۆیی گەورە.

ئان لیندە وڵامی ٨ پەرلەمانتاری وڵاتەکەی دایەوە کە داوایان کردبوو لەدژی داگیرکەری دەوڵەتی تورک هەڵوێست پیشان بدەن. لیندە بە هۆی هەڵوێستیانەوە سوپای خۆی پێشکێشی پەرلەمانتاران کرد.

لیندە ڕایگەیاند، ئەویش خاوەنی هەمان بۆچوونی ئەوانە و داگیرکەری تورکیا لەسەر باکووری و ڕۆژهەڵاتی سوریا جێگەی نیگەرانیە و وتی، "چەند ڕۆژ لەمەوبەر داگیرکەری تورکیام لە هەرێمەکە و زوڵمی بەرامبەر کورد و پێکهاتەکانی ترم شەرمەزرا کرد."

لیندە ڕاشیگەیاند، داگیرکەری دژی ڕێککەتەنە نێودەوڵەتیەکانە، هەرێمەکە بەرەو نائارامی دەبات، دەبێتە هۆی کێشەی مرۆیی گەورە.

لیندە ئاماژەی بە بڕیاری سوید بۆ ڕاگرتنی فرۆشتنی چەک بە تورکیا کرد و وتی، "ئەوان دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان و ڕاگرتنی فرۆشتنی چەک بە تورکیا لە لایەن وڵاتانی ئەوروپاوە بە وردی چاودێری دەکەن."

دوای هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان ١٧ پەرلەمانتاری سوێد گروپێکیان بە ناوی "گروپی پشتگیری ڕۆژئاوا" پێک هێنا و نامەیەکیان بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان، یەکێتی ئەوروپا، وەزیری دەرەوەی سوێد نارد  و داوایان کرد هەوڵی ڕاگرتنی شەڕ و داگیرکەری دەوڵەتی تورک بدەن.

ف.ق