لە ئامەد و ڕحا ٦ کەس دەستگیر کران
لە بەردەوامی ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی لە باکووری کوردستان وتورکیا لە ئامەد ٥ کەس و لە ڕحا کەسێک لەلایەن پۆلیسی تورکەوە دەستگیر کران.
لە بەردەوامی ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی لە باکووری کوردستان وتورکیا لە ئامەد ٥ کەس و لە ڕحا کەسێک لەلایەن پۆلیسی تورکەوە دەستگیر کران.
پۆلیس لە ئامەد ٥ کەسی دەستگیر کرد.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ئامەد پۆلیس هەڵیکوتایە سەر چەندین ماڵ. پۆلیسی جولەی تایبەتیش بەشداری ئۆپەراسیۆنی دەستبەسەرداگرتنی ماڵان بوون و ئەندامی لێژنەی بەڕێوەبەری ناوەندی (مەیەکە- MYK)ی ئەنجومەنی ژنانی سۆسیالیست (سەکەمە- SKM) سافیە ئۆک و ئەندامانی فیدراسیۆنی کۆمەڵەکانی گەنجانی سۆسیالیست هەلین یاگموورـ سەدات تورلوو و عوسمان دەمیر بەلێدانەوە و دەستبەسەریان کردن.
لە باغلاریش پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ماڵی باریش ئەریشەن و دەستبەسەریان کرد. هەموو ئەو کەسانەی دەستگیر کران، بردنیانن بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئامەد.
رحا
لە ڕحا-ش عومەر قەرەداغ هاوسەرۆکی ناوچەی هەدەپەی بیرەجوک دەستگیر کرا.
ک-ش