لە ئامەد ٤ کەس بە هۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
لە نەخۆشخانەی فێرکاری و لێکۆلینەوەی گازی یاشیرگیلی ئامەد دوای ئەوەی ٢ حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کران، هەر دووکیان گیانیان لەدەستدا.
لە نەخۆشخانەی فێرکاری و لێکۆلینەوەی گازی یاشیرگیلی ئامەد دوای ئەوەی ٢ حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کران، هەر دووکیان گیانیان لەدەستدا.
هەر دوو نەخۆشەکە لە ژێر چاودێری وردی پزیشکیدا بوون، بەڵام ئەم ئێوارەیە گیانیان لەدەستدا. لە ئامەد تا ئێستا ٤ کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.
لە لایەکی دیکەوە، لە فارقینیش ٢ کەسی دیکە بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا. بە پێی زانیاریەکان یەکێک لە قوربانیەکان تەمەنی ٨٥ ساڵە و کوڕێکی کە لە عێراق گەڕاوەتەوە تووشی ڤایرۆسەکە بووە.
هاوکات ژنێکی ٦٥ ساڵانیش بە هەمان هۆکار لە فارقین گیانی لەدەستدا و لە ئێستاشدا خانەوادەکەی لە کەرەنتینەدان.
ز.ش