لە ئاگری چالاکی فیدایی: زیاتر لە ٣٠ سەربازی تورکیا کوژران

هەپەگە رایگەیاند گەریلایەکیان بە ناوی سەما کۆچەر لەدژی سویای داگیرکەری تورک لە وێستگەیەکی بۆڕی گازی سروشتی لە نزیک دەروازەی گوربولاکی ئاگری چالاکی فیدایی ئەنجامداوە و ٥ ئۆتۆمبێڵی سەربازی تێکشکێنراون و زیاتر لە ٣٠ سەربازی داگیرکەری تورکیش کوژراون

هەپەگە رایگەیاند گەریلایەکیان بە ناوی سەما کۆچەر لەدژی سویای داگیرکەری تورک لە وێستگەیەکی بۆڕی گازی سروشتی لە نزیک دەروازەی گوربولاکی ئاگری چالاکی فیدایی ئەنجامداوە. لە چالاکیەکەدا ٥ ئۆتۆمبێڵی سەربازی تێکشکێنراون و زیاتر لە ٣٠ سەربازی داگیرکەری تورکیش کوژراون.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکیەکە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

"لە چوارچێوەی هەنگاوی سەرکەوتنی شۆرشگێریدا کە لە ویلایەتی سەرهاد بەردەوامە، ٣١ی ئازار کاتژمیر ٠٥.٠٠ هاوڕێیەکمان بە ناوی سەما کۆچەر لە ناوچەی بازیدی ئاگری لە نزیک دەروازەی سنوری گوربولاک لەدژی سوپای داگیرکەری تورک لە نزیک وێستگەی گازی سروشتی چالاکی فیدایی ئەنجامداوە. هاوڕێ سەما لەدژی هێزەکانی دوژمن شەڕی کردووە و لەدژی ٥ ئۆتۆمبێڵی سەربازی وەستاوەتەوە کە چوونەتە هەرێمەکە و بۆڕی غازی سروشتی تەقاندووەتەوە. لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا ٥ ئۆتۆمبێلێ دوژمن بە تەواوی تێکشکێنراون و زیاتر لە ٣٠ سەربازی تورکا کوژراون و بە دەیان سەربازیش برینداربوون. ئەو چالاکیە بۆ یادکردنەوەی هاوڕێ شەهید عەلی پڵنگ، چیچەک بۆتان و دڵگەش بۆتان ئەنجامدراوە.

زانیاری لەسەر ناسنامەی هاوڕێ سەما کۆچەر کە چالاکی فیدایی ئەنجامدا و شەهید بوو بەم شێوەیەیە:

نازناو: سەما کۆچەر

ناو و پاشناو: ڕەوشان ئاشکارا

شوێنی لەدایکبوون: سێرت

دایک و باوک: قودرەت و حوسنو

کات و شوێنی شەهادەت: ٣١ی ئازاری ٢٠٢٠ / ئاگری

هاوڕێمان سەما کۆچەر لە ساڵی ١٩٩٥ لە شاری سێرت لە ناو خانەوادەیەکی وڵاتپاریز لەدایک بووە و تێکۆشانی ئازادی زوو ناسیوە. لە ساڵی ٢٠١٤ دا بەشداری ڕیزەکانی گەریلا کردووە کە گەریلای وەک خوڵقێنەری ژیان دەبینی. بە فیداکاریەکی گەورە لە باکووری کوردستان کە ئاواتی بوو و دەیویست تێیایدا تێبکۆشێت، دەستی بە تێکۆشان کرد.

هاورێ سەما لەناو ژیانی گەریلادا بە هەڵوێست و بڕیار و بوێری خۆی، هەروەها بە خۆشەویستی بۆ هاوڕێکانی جێی خۆی لەناو دڵاندا گرتەوە.هەموو ساتەکانی ژیانی بۆ تۆڵەسەندنەوە لە زوڵم و کۆمەڵکوژی سەر گەلی کورد تەرخان کرد. هاوڕێ سەما کە ژیانی خۆی بۆ کوردستان بەخت کرد، لە رووی سەربازی و ئایدۆلۆژی و سیاسیەوە خۆی کردە میلیتانێکی شۆرشگێری شارەزا و لە هەموو ئەرکە قوڕسەکانیدا بووە هێزی چارەسەری.  زۆر ئەرکی ستراتیژی بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە ئەنجامدا.

هەڤاڵ سەما بە جۆش و خرۆشی خوڵقاندنی ژیان و تێکۆشان لە چیاکانی کوردستان ژیا و بە دڵسۆزی قوڵی هاوڕێیەتی بووە سمبوڵی رەنج و فیداکاری. هەموو ساتێکی میلیتانی خۆی بە ڕوحی فیدایی پڕکردەوە و لەناو هەموو بارودۆخێکدا لەدژی دوژمن شەڕی کرد، بۆ ئازادی کوردستان بە تێگەیشتنێکی بەرز گورزێکی گەورەی لە دوژمن وەشاند.

هاورێکەمان سەما بە چالاکی فیداکاری تێکەڵ بە کاروانی شەهیدە نەمرەکان بوو. سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی بەشەرەفی هاوڕێ سەما و هەموو گەلی کوردستانی وڵاتپارێز دەکەین و بەڵێن دەدەین میراسی تێکۆشانی شەهیدان بەرەو سەرکەوتن ببەین."

ف.ق