لە ئوتریچت و نورنبێرگ بۆ شەنگال چالاکی ئەنجامدران

لە شارەکانی ئوتریچتی هۆڵەندا و نورنبێرگی ئەڵمانیا هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر شەنگال شەرمەزار کرا.

لە شارەکانی ئوتریچتی هۆڵەندا بە ئامانجی شەرەمزاکردنی هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر شەنگال و بایکۆتکردنی کەلوپەلی تورکی چالاکی ئەنجامدرا.

کوردستانیان و دۆستەکانیان لە Jaarbeûrspleîn کۆبوونەوە و بۆ یادکردنەوەی شەهیدان دەقەیەک لەسەرپێ وەستان.

لە چالاکیەکەدا ئاڵاکانی یەپەگە و یەپەژە و وێنەکەنای شەهیدەکانی شەنگال بەرزکرانەوە و هێرشەکانی تورکیا شەرمەزارکران.

چالاکوانان ئاماژەیان بە بەرپرسیاریەکانی دەوڵەتانی ئەوروپا لەبەرانبەر هێرشەکان کرد و ڕایانگەیاند، هۆکاری هێرشەکانی تورکیا قبوڵنەکردنی هەبوونی کوردە.

کاردۆ باشوور بە ناوی کۆمیتەی ئامادەکار قسەی کرد و ئەوەی خستەڕوو، لە ئێستادا لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستی بە یەکێتی نەتەوەیی هەیە و پێویستە لەدژی هێرشەکانی تورکیا تێبکۆشین.

سەرپیل ئاتەش ئەندامی پارتی گروین لینکس هێرشی شەنگالی شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند هێرشی بەرامبەر خەڵکی مەدەنی قبوڵناکرێت.

لەبارەی بایکۆتکردنی گەشتکردن و کەلوپەلی تورکی داوا کرا، تۆریزمی تورکیا هەڵنەبژێرن و ڕاگەیەنرا، ئەو پارەیەی بۆ گەشتیاری دەچێتە تورکیا، دەبێتە گولە و لە کورد دەدرێت.

قسەکەران هەروەها ڕایانگەیاند، حکومەتی باشووری کوردستان، حکومەتی ناوەندی عێراق و هێزە نێودەوڵەتیەکان لە هەرێمەکە لەبەرئەوەی لەبەرامبەر تورکیا هەڵوێست پیشان نادەن بە ئەندازەی تورک تاوانبارن و تاکە رێگاش بۆ ڕێگرتن لەو هێرشانە یەکێتی نەتەوەیی یە.

چالاکی بە وتنەوەی دروشم کۆتای هات.

نورنبێرگ

چالاکی شاری نورنبێرگیش لە گۆڕەپانی Lorenzkîrchey ئەنجامدرا. هێرشی دەوڵەتی تورک لەدژی شەنگال شەرمەزارکرا.

لە چالاکیەکەدا ئاڵاکانی یەبەشە بەرزکرانەوە و بیدەنگی بەرامبەر هێرشەکە شەرمەزارکرا.

ف.ق