لە ئۆرەبرۆی سوید گۆشەگیری ئیدانەکرا

لە چالاکییەکدا گۆشەگیردنی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە شاری ئۆرەبرۆی سوید ئیدانەکرا.

چالاکییەکە لەلایەن دەستپێشخەریى ژنان لە ئۆرەبرۆ لە ناوەندی ئەو شارە رێکخرا. چالاکوانەکان رایانگەیاند، گۆشەگیریى ئیمراڵی لە کەسایەتیى ئۆجالاندا لە دژی ئیرادەی گەلی کورد بەڕێوەدەچێت.

ئەوانەى لە چالاکییەکەدا وتەیان پێشکەشکرد رایانگەیاند، گۆشەگیریى قورس ماوەی ٢ ساڵ و نیوە لە ئیمراڵی زۆر توندکراوەتەوە و ئیتر گەلی کورد سەبری نەماوە.

راشیانگەیاند "دەبێت هەموو کەسێک لەوە تێبگات کە ئەو نزیکایەتییە بەرامبەر بە رێبەری، دژایەتیکردنى گەلی کوردە و دەبێت بەپێى ئەو تێگەیشتنە هەڵسوکەوت بکات و هاوکات لەگەڵ لایەنى مرۆیى، توڕەیى گەلی کورد زۆر بەهێزە. دونیا بە باشی ئاگاداری بەرخۆدانی کۆبانێ، زاپ، ئامەد، نسێبین و هەر چوار بەشی کوردستانە".

لە چالاکییەکەدا داوا لە رێکخراوە نێونەتەوەییەکان بە تایبەتى داوا لە رێکخراوى جیهانیى دژ بە ئەشکەنجە (سی پی تی) کرا، کە لە دژی گۆشەگیری بکەونە کار و بە ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانی خۆیان هەستن.

ر.م