لە ئیتاڵیا و فەڕەنسا داگیرکەری تورک شەرمەزار کرا
لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا و لە شارەکانی مارسیلیا و مۆنتپەلیری فەڕەنسا داگیرکەری دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان شەرمەزار کرا.
لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا و لە شارەکانی مارسیلیا و مۆنتپەلیری فەڕەنسا داگیرکەری دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان شەرمەزار کرا.
چالاکیەکان بۆ شەرمەزارکردنی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بەرامبەر باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان لە ئەوروپا بەردەوامن.
ئیتاڵیا
لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا، خوێندکارانی زانکۆی ساپینز دژی داگیرکردنی خاکی ڕۆژئاوا چالاکیان ئەنجام دا. خوێندکاران بێدەنگی وڵاتانی ئەوروپا لەدژی داگیرکەریان تاوتوێ کرد و بڵاوکراوەیان پێشکێش بە هاوڵاتیان کرد.
فەڕەنسا
لە شاری مۆنتپلیر و مارسیلیای فەڕەنسا کوردستانی و دۆستەکانیان ڕژانە ناو شەقامەکان و داگیرکەری دەوڵەتی تورک بەرامبەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئیدانە کرا. لە چالاکیەکەدا ئاماژە بە کوشتنی منداڵان لە لایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کرا و شەرمەزاریان کرد.
ف.ق