لە ئیدانەکردنى سەردانەکەى ئەردۆغان بۆ ئەڵمانیا ئاڵایەکى گەورەى پەکەکە هەڵدرا

خۆپیشاندانى جەماوەری بۆ ئیدانەکردنى ئەردۆغان بە پێشەنگایەتیى پلاتفۆرمی "ئەردۆغان بەخێر نەیەیت" لە بەرلینى پایتەختى ئەڵمانیا بەڕێوەچوو. لەو خۆپیشاندانەدا ئاڵایەکى گەورەى پەکەکە هەڵکرا.

خۆپیشاندانى جەماوەری بۆ ئیدانەکردنى ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە ئەڵمانیا لە بەردەم کۆشکی سەرۆکایەتیى کۆماری ئەڵمانیا بەڕێوەچوو. خۆپیشاندانەکە لەسەر بانگەواز و بە پێشەنگایەتى کەمپەینى "ئەردۆغان بەخێر نەیەیت" رێکخرابوو.

لە خۆپیشاندانەکدا بە بەردەوامى دروشمەکانی "بکوژ ئەردۆغان"، "تیرۆریست ئەردۆغان" و "دیکتاتۆرمان ناوێت" بە دەنگى بەرز دەوترانەوە.

لەو خۆپیشاندانەدا بڕیارە قەدەغەکارییەکان لە دژی پەکەکە و وێنەکانى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد تێکشکێنران. سەدان وێنەى ئۆجالان لە رێگەى بالۆنى بچووکەوە بە ئاسمانى شوێنى خۆپیشاندانەکەدا بڵاوکرایەوە، ئاڵایەکى گەورەى پەکەکەش لە ناو ئاپۆرای خۆپیشاندەراندا هەڵدرا.

خۆپیشاندەرەکان زۆربەیان ئەڵمانی بوون و سەرباری هەوڵە تێکدەرەکانى پۆلیسی ئەڵمانیا بۆ شێواندنی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکە، بەڵام خۆپیشاندانەکە بەسەرکەوتویى بەڕێوەچوو و دواى نمایشکردنى ئاڵاکانى پەکەکە و وێنەکانى عەبدوڵا ئۆجالان خۆپیشاندانەکە کۆتایى پێهات.

ر.م