لە ئیزمیر ١٢ ئەندامی هەدەپە دەستگیرکران

لە ئیزمیر لە ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا ١٢ ئەندامی هەدەپە دەستگیرکران

لە چوارچێوەی لێپرسینەوە داواکاری کۆماری ئیزمیردا، لە ئیزمیر، ئەسکیشەهیر، کۆنیا و مێردین بڕیاری دەستگیرکردنی بەڕێوەبەرانی هەدەپە دەرکرا. لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکدا ١٢ کەس دەستگیرکران کە حەیات ئیزگی هاوسەرۆکی ناوچەی کۆناکی هەدەپە، ڕەمەزان ئەفەندیئۆغلۆ بەڕێوەبەری هەدەپە و مستەفا کویونجی ئەندامی هەدەپەی تێدایە.

ڕاگەیەنرا، حەیات ئیزگی، ڕەمەزان ئەفەندیئۆغلۆ، مستەفا کویونجو، یەحیا کەزەر، کەمال ئاسلان، نەزیر ئاراس، حەمید ساری، گولسەڤەن تورگال، ساڵح هولدور، دوڵتان دەمیرئۆغلۆ، یاشار سیزیجی و محەمەد دەگیرمەن دەستگیرکران.

ف.ق