لە ئیزمیر ١٣ زیندانیى مانگرتوو گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە

١٣ زیندانی لە زیندانى ژمارە ١ی جۆری ئێف لە قرقلار لە دواى پەیامەکەى ئۆجالان کۆتاییان بە مانگرتنەکەیان هێنا و گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە.

دواى ئەوەى چالاکوانانى رۆژووی مردن و مانگرتن لە خواردن لەسەر بانگەوازەکەى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کۆتاییان بە چالاکییەکانیان هێنا، زیندانییە مانگرتووەکان بۆ پشکنین و چارەسەری پزیشکى گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەکان.

بەپێى زانیارییەکان ئەو ١٣ زیندانیە لە ئیزمیر گواسترانەتەوە بۆ نەخۆشخانە بریتین لە؛ سامی ئۆزتورک، عەبدوڵا ئۆرال، ئەرداڵ پۆڵات کە لە ٢٦ی کانونی یەکەمی ٢٠١٨ / ٥ بەفرانبار تاوەکو ئەمڕۆ، کە دەکاتە ١٥٢ رۆژ لە چالاکیى مانگرتندا بوون و فەتحوڵا دەمیرتاش، خەبات دەمیر، سەلمان یاقوت، ئیسحاق دایانا، فەردی کارابەی، عەبدولقادر ئاکدۆغان، سەرجان گیوموش، رەمەزان قزلداغ، تێکۆشەر تالەها تورگوت و ئایدن ئاکیوز کە لە ١ی ئاداری ٢٠١٩ / ١٠ی رەشەمەوە لە زیندانی ژمارە ١ی جۆری ئێفی قرقلار  لە چالاکی مانگرتن دا بوون و دواى کۆتایهێنان بە چالاکییەکەیان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە.

..........

 

ر.م