لە ئیستانبول گۆشەگیری ئیدانە کرا

چالاکییەکان بۆئیدانەکردنی گۆشەگیریی و بۆخاوەنداریی کردن لە مانگرتووان بەڕێوەدەچێت بەردەوامە، لە ناوچەکانی بیۆگلوو، کارتال، بەیکۆز وعومرانیەیەی ئیستانبول چالاکی بەڕێوەچوون.

بۆسەرنج خستنە سەرچالاکانی مانگرتوولەخواردن و 'ڕۆژووی مردن' لە دژی گۆشەگیریی سەررێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە ناوچەکانی بەیگۆلوو، کارتال، بەیکۆز و عومرانییەی ئەسەنبۆڵ چالاکی بەڕێوەچوو.

چەندین کەس لە عومرانییە کۆبوونەوە، هێلەکی تایبەتی رێپێوانیان کردە بەر خۆیان کە وێنەی لەیلا گیوڤەنی هاوسەرۆکی کەجەدە KCDی لەسەر نەخشێندرابوو، کە ١٩٠ رۆژە لە مانگرتنی بێسنووردایە، دواتر بە شێوەی 'زنجیرەی مرۆیی'ی دەستیان بە رێپێوان کرد.

چالاکوانان لە کارتالیش کۆبوونەوە، هێلەکیان بە وێنەی گیوڤەنەوە لەبەرکرد و دواتر دەستیان بە رێپێوان کرد وسەرنجیان خستە سەرچالاکی مانگرتن لەخواردن وڕۆژوویی مردن.

لە بۆیۆگلوو و بەیکۆزیش دوای بەربانگ چەندین کەس کۆبوونەوە و ڕێپێوانێکی بەمەشخەلیان ئەنجامدا. لە کاتی ریپێواندا رێگە گیرا، چەندین کەس لە بەلەکۆن و پەنجەرەی ماڵەکانیانەوە بە هەلهەلە پاڵپشتییان لە چالاکوانان کرد.

ک-ش