لە ئیستەنبول سەندوقەکانی دەنگدان داخران, دەنگدان کۆتایی پێهات

پرۆسەی دەنگدانی دووبارە بۆهەڵبژاردنی سەرۆکایەتیى شارەوانیى گەورە شاری ئیستەنبول کۆتایی پێهات.

دوای هەڵبژاردنی گشتیی شارەوانییەکان لە ٣١ی ئاداردا، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە رێکەوتی ٦ی گوڵاندا ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ئیستانبولی ڕەتکردەوە. لە دووبارە کردنەوەی هەڵبژاردنی ئیستانبولدا ئەمرۆ کاتژمێر ٠٨:٠٠ هاووڵاتیان چوونە سەر سەندوقەکانی دەنگدان.

لەم هەڵبژاردنەدا نامزەدی جەهەپە ئەکرەم ئیمام ئوغڵو، بیناڵی یەڵدرم نامزەدی ئاکەپە ، نەجدەت گوکچەنار و مووستەفا ئیکەر نامزەتی پارتی وەتەن و ١٦ نامزەدی سەربەخۆیی تر بۆ شارەوانی ئیستانبوول خۆیان پاڵاوتووە.

لیستی هەڵبژاردنی پێشووی ٣١ی ئادار نوێ نەکرانەوە و لەم هەڵبژاردنەدا بەکارهێنرانەوە.

لە ٣٩ناوچەی ئیستانبول، ٦٢ بەندیخانە و ١٥٦ سەندوقی گەڕۆک بەگشتی ٣١هەزار و ٣٤٢ سەندوقی دەنگدان ئامادە کرابوو.

پرۆسەی دەنگدان لە کاتژمێر١٧:٠٠  کۆتایی پێهات. هەتاکو کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن

قەدەغەی ڕووماڵکردن لانەبات، هیچ ڕاگەیەنراوێک لەسەرهەڵبژاردنی ئیستانبول بڵاوناکرێتەوە.

ک-ش