لە ئیستەنبول چەندین کەس دەستگیرکران

لە گەڕەکى گیولسویوى ناوچەى ماڵتەپەى ئیستەنبول چەندین کەس دەستگیرکران.

پۆلیسى تورکیا کاتژمێر ٥ى بەرەبەیانى ئەمڕۆ هەڵیکوتایە سەر چەندین ماڵ لە گەڕەکى گیولسویوی ناوچەى ماڵتەپەى ئیستەنبول و چەندین کەسیان لە ئەندامانى ئەسەپە و هەدەپە دەستگیرکرد.

تاوەکو ئێستا هەڵکوتانە سەر ماڵان لەلایەن پۆلیسەوە بەردەوامە. لەبەر ئەوەش ژمارە و ناوى تەواوى ئەو کەسانەى دەستگیرکراون، تا ئێستا روون نەبووەتەوە.

ر.م