لە ئیستەنبول گەنجێک لەلایەن پۆلیسەوە کوژرا

بە پاساوی ئەوەى گوێی بە هۆشداریى "راوەستە" نەداوە، پۆلیسی دەوڵەتى تورک لە ئیستەنبول گەنجێکى تەمەن ١٧ ساڵیان بەناوی جیهان سەیهان کوشت.

لە گەڕەکی موستەفا کەمال و لە ناوچەى ئاتاشەهیری ئیستەنبول دا پۆلیس هەوڵیاندا لە شەقامی ٣٠٠٧دا ئۆتۆمبێلێک بوەستێنن، بەڵام ئیدعای ئەوە دەکرێت ئۆتۆمبێلەکە سەرباری هۆشدارکردنەوەى "راوەستە" رانەوەستاوە و پۆلیسیش دەستڕێژی گولـلەیان لێکردووە.

بەهۆی دەستڕێژی گولـلەى پۆلیسەوە گەنجێکى تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوی جیهان سەیهان کوژرا.

ئەی . ئەس یەکێک لە سەرنشینەکانى ئۆتۆمبێلەکە بوو، کە لە دواى دەستڕێژەکەى پۆلیس دەستگیرکرا. هەروەها گ.س بە پێ لە شوێنى رووداوەکە رایکرد.

لەو نێوانەدا هاوڕێکانى جیهان سەیهان چوون بۆ نەخۆشخانە بۆ ئەوەى ئاگاداری دۆخی هاوڕێکەیان بن، بەڵام لەوێش پۆلیس کێشەى بۆ ئەو هاووڵاتییانە نایەوە. دواى ئەوە تەرمەکەى سەیهان بۆ توێکاریى پزیشکى گواسترایەوە بۆ پزیشکى دادی یەنی بۆسنیا.

ر.م