لە ئیمرالی قەدەغەی نوێ و سەردانی دادگای باڵاى دەستووری

لە گرتووخانەی ئیمراڵی ٣ مانگە سەردانی خانەوادەکان قەدەغەکراوە. پارێزەرانی سەندیکای یاسایی ئاسرین بەهۆی قەدەغەی چاوپێکەوتنەوە، سەردانی دادگای باڵاى دەستووریان کرد.

لە گرتووخانەی ئیمراڵی ٣ مانگە چاوپێکەوتنی خانەوادەکان لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، عومەر خەیری کۆنار، وەیسی ئاکتاش و حامیلی یڵدرم قەدەغەکراوە.

ڕاگەیەندرا، تانەلێدان بۆ ئۆجالان کۆتاییهاتووە

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیا، لە گرتووخانەی ئیمراڵی قەدەغەی نوێ لەسەر چاوپێکەوتنی خانەوادەکان لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، عومەر خەیری کۆنار، وەیسی ئاکتاش و حامیلی یڵدرم دانراوە. بە بڕیاری دەستەی دیسیپلین و دادوەری بورسا و خاڵەکانی "یاسای ژمارە ٥٢٧٥ی رێوشوێنی سزا و ئاسایش" و یاسای سزادراوان ٣ مانگ سزا بە سەریان دا سەپێنراوە.

کاتێک لە ١٦ی ئابدا خانەوادەکان سەردانیان کرد و سەردانەکان ڕەتکرانەوە، پارێزەرانی سەندیکای یاسایی ئاسرین ئاگادارکرانەوە و بۆ ئەوەی تانە لە بڕیارەکە بدەن و داواینکرد دۆسیەکانیان بۆ بنێرن. بەڵام دادوەری ڕایگەیاند، ، تانەلێدان بۆ ئۆجالان کۆتایهاتووە و تانەلێدان بۆ سێ گیراوی تر ڕەتکراوەتەوە. دادوەری وتی، "سەردانی خانەوادەکان بۆ سێ گیراوەکە لە لایەن دادگای سزا قوڕسەکانی یەکی بورساوە ڕەتکراوەتەوە و لە٩ی مانگەوە جێبەجێکراوە.

لەبەرئەوەی دۆسیەکە نەدراوەتەوە پارێزەران، پارێزەران لە ٤ی ئەم مانگەدا بۆ تانەلێدان سەردانی دادگای سزا قوڕسەکانی یەکی بورسایان کردبوو. دادگا لەبارەی سەردانەکاندا هیچ شتێکی ئاشکرا نەکردووە. بەو هۆیەوە پاریزەران لە ٩ی مانگدا بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەتن لەگەڵ عومەر خەیری کۆنار، وەیسی ئاکتاش و حامیلی یڵدرم سەردانی دادگای باڵاى دەستووریان کردووە.

'هەموو مافەکانیان پێشێل دەکرێن'

ڕازیە تورگوت پارێزەری سەندیکای یاسایی ئارسین وتی، "بێجگە لە موەکیلەکەمان وەیسی ئاکتاش، سزای زیندانی هەتا هەتایە بە سەر موەکیلەکانى دیکەشمان بەڕێز عەبدولا ئۆجالان، عومەر خەیری کۆنار و حامیلی یڵدرم سەپێنراوە. ئەوانەی سزای زیندانیی هەتا هەتایەیان بەسەردادەسەپێنرێت، مافیان هەیە دوو هەفتە جارێک لەگەڵ بنەماڵەکانیان چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن. پێویستە هەفتەی جارێکیش چاوپێکەوتن لە گەڵ ئاکتاش بکرێت. هەروەها مانگی جارێکیش مافی چاوپیکەوتنی کراوەیان هەیە."

تورگوت ئاماژەی بەوەدا، لە ئیمڕالی سیستمێکی جیاواز بەڕیوەدەبرێت. کاتێک خانەوادەیەک سەردانی گرتووخانە دەکات، ناسنامەکان کۆنتڕۆڵ دەکرێن و چاوپێکەوتنەکە ئەنجام دەدرێت و وتی، "لە ئیمڕالی ئەو حاڵەتە نییە و پەیوەندیی بە ڕێگەدانەوە هەیە. خانەوادەکانیش هەموو هەفتەیەک بە شێوەیەکی رێکوپێک سەردانی دادگای کۆماری بورسا دەکەن".

تورگوت ئاماژەی بە مافەکانی موەکیلەکانیان کرد و ئەوەی خستەڕوو، "بەڕێز ئۆجالان لە ساڵی ١٩٩٩ەوە ناتوانێت مافی تەلەفۆن بەکاربهێنێت. هەروەها ئاکتاش، یڵدرم و کۆناریش لەو ڕۆژەوەی چوونەتە ئیمڕالی ناتوانن پارێزەرەکانیان ببینن. ئەوانەی سزای زیندانیی هەتا هەتاییان بەسەردا دەسەپێنرێت، مافیان هەیە دوو هەفتە جارێک ١٠ دەقە بە تەلەفۆن لەگەڵ بنەماڵەکانیان قسە بکەن، بەڵام لە ئیمڕالی ئەو مافە پێشێل دەکرێت."

'یاسایی نییە'

تورگوت وتیشی، "دوای ئۆجالان کۆنار و ئاکتاش لە ١٥ی ئازاری ٢٠١٥ و یڵدرمیش لە ١٥ی تەموزی ٢٠١٥ بۆ ئیمڕالی گواسترانەوە. لە ئازاری ٢٠١٥ بۆ ٢٠ی تەموزی ٢٠١٦ بە بیانووی 'کەشتی خراپ بووە' و 'دۆخی کەشوهەوا باش نییە'، چاوپێکەوتنەکان ئاستەنگ کران. دوای ڕاگەیاندنی باری نائاسایی، بیانووەکان گۆڕدران. لە ٢١ی تەموزی ٢٠١٦ دا باری نائاسایی وەک بیانوو نیشاندرا. بەر لە بڕیارنامەی باری نائاسایی سنوورێکیان لە ئیمڕالی دانا. بەو پێیە مافی پەیوەندیکردن، مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ پارێزەران پیشێلکرا. لە ٢ی ئازاری ٢٠١٨ دا یاسای ژمارە ٥٢٧٥ وەک بیانوو نیشاندرا و ٦ مانگ قەدەغە لەسەر گیراوان دانرا. دواتر دیسانەوە بە بیانووی 'کەشتی خراپ بووە' و 'دۆخی کەشوهەوا باش نییە' ڕێگە بە چاوپێکەوتنەکان نەدرا، دوای ئەوەی لە ١٧ی ئەیلولی ٢٠١٨دا  چاوپێکەوتن ئەنجامدرا. بۆ هەموو سەردانەکان سزای دیسیپلین وەک بیانوو نیشاندراوە."

تورگوت ڕاشیگەیاند، ناوەڕۆکی بڕیارەکان بۆ ئەوان ئاشکرا ناکرێت. کاتێک باس لە ناوەڕۆکی بڕیارەکان دەکەن، پاراستنی ئاسایشی بڕیارەکە وەک بیانوو دەهێننەوە. دۆسیەکان دەڕفێنن و نیشانیان نادەن و وتی، " بەهۆی ئەوەشەوە سکاڵامان تۆمار کرد. دواتر دادگای سزا قورسەکان ڕایگەیاند، سکاڵاکە راستە و دواتر بە تەنها توانیمان ئاگاداری ژمارەی دەستەی دیسیپلئن ببین. بەڵام کاتێک داوای ناوەڕۆکی بڕیاری دەستەی دیسیپلین دەکەین، وڵاممان نادرێتەوە و لەبەر ئەوە ناچارین سەردانی دادگای باڵاى دەستووری بکەین.

سەردانی دادگای باڵای دەستووریان کرد

تورگوت دەڵێت، "بۆئەوەی چاوپێکەوتن بکەن، خانەوادەکان لە ١٦ی ئابدا دیسان سەرلێدانیان ئەنجامداوە. بە هۆی حوکمی یاسا و دیسیپلین سەردانەکە ڕەتکرایەوە. باس لە قەدەغەی ٣ مانگ دەکەن. لەبەرئەوە سەردانی دادوەری ئینفازی بورسامان کرد. ناوەڕۆکەکە دەزانین، بەڵام تانەمان لە بڕیاری دەستەی دیسیپلین گرت. داوامان کرد، کۆپییەکی دۆسیەکەمان بدەنێ. دادوەری ئینفاز وتی، " تانەلێدان بۆ ئۆجالان کۆتایهاتووە و دۆسیەکە کۆتایهاتووە. بە هۆی ئەوەی کۆتایی بە کاتەکە هاتووە، ناتوانین بۆ موەکیلەکەتان سەردانی دادگای باڵای دەستووری بکەن. بەڵام بۆ موەکیلەکانى دیکە سەردانی دادگای باڵای دەستووریمان کردووە.

ژ.ت