لە ئەدەنە ١٤ کەس دەستگیرکران و ٤ کەسیان منداڵن

لە هەڵکوتانە سەر ماڵاندا لە ئەدەنە ١٤ کەس لەلایەن هێزە ئەمنییەکانى تورکیاوە دەستگیرکران و ٤ کەس لە دەستگیرکراوەکان منداڵن.

بەرەبەیانى ئەمڕۆ پۆلیسی تورکیا بە ئۆتۆمبێلى زرێپۆش هەڵیکوتایە سەر چەندین ماڵ لە گەڕەکى کوچوک دیکیلی لە ناوچەى سەیهان لە پارێزگاى ئەدەنە. بە زۆر دەرگاى ماڵەکانیان شکاند و دەستیانکرد بە پشکنینى ماڵەکان.

لە دواى هەڵکوتانەکەیان ١٤ کەسیان دەستگیرکرد، کە ٤ کەسیان منداڵن.

تا ئێستا ناوى ئەم چەند کەسە لە دەستگیرکراوەکان ئاشکرابوون کە بریتین لە: خالید شاشماز، سەرحەد تاتلی، ساڵح فیلیزتەک، باوەڕ شاهین و بارش ئایدن.

ر.م