لە ئەرمینیا یادی زەینەب کناجی (زیلان) کرایەوە

یەکێتیی ژنانی ئازاد لە گوندی هاککۆ لە ناوچەى تالین چالاکییەکیان بۆ بەرز راگرتنی یادی زەینەب کناجی (زیلان) رێکخست.

لە گوندی هاککۆ لە ناوچەى تالین لە ئەرمینیا یادی زەینەب کناجی (زیلان) کرایەوە.

چیچەک رزگار ئەندامی یەکێتیی ژنانی ئازاد لەبارەى گرنگی و واتای چالاکییەکەی هەڤاڵ زیلانەوە وتەیەکى پێشکەشکرد و یادی شەهیدانی مانگی حوزەیرانی کردەوە و وتی "چالاکییەکەی هەڤاڵ زیلان گەورەترین وەڵام بوو لە دژی هێرشەکانی سەر رێبەر ئاپۆ، چونکە هەڤاڵ زیلان بە چالاکییەکەى خۆی هەموو پیلانەکانى دوژمنی پوچ کردەوە".

رزگار باسی ئەوشەیکرد، چالاکییەکەى هەڤاڵ زیلان بۆ ئەوان و ژنان بەڵێن و پەیمانی ئازادییە و وتیشی "ئێمەى ژن شوێنکەوتوی هێڵ و بیردۆزیی هەڤاڵ زیلانین، کە هێڵی ژنی ئازادە. ئەمڕۆ هەزاران ژنی کورد بە رۆحی هەڤاڵ زیلان لە گۆڕەپانەکان تێکۆشانی ئازادی بەڕێوەدەبەن و لە دژی هەموو جۆرەکانى قڕکردنی ژنان بەرەنگاری دەکەن".

چالاکییەکە بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" ، "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "شەهید نامرن" کۆتایی پێهات.

ژ.ت