لە ئەستەنبوڵ ٩ ئەندامی ئەنجومەنی گەنجانی هەدەپە دەستگیرکران
پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر ژمارەیەک ماڵ و لە ئەنجامدا ٩ ئەندامی ئەنجومەنی گەنجانی هەدەپە دەستگیرکران.
پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر ژمارەیەک ماڵ و لە ئەنجامدا ٩ ئەندامی ئەنجومەنی گەنجانی هەدەپە دەستگیرکران.
ئۆپەڕاسیۆنەکە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەی ئەسەندەرەی ئەستەنبوڵ ئەنجامدرا و ٩ ئەندامی ئەنجومەنی گەنجانی هەدەپە دەستگیرکران.
گەنجەکان بە تۆمەتی ئەندامێتی رێکخستن و پرۆپاگاندە بۆ ڕێکخستن دەستگیرکران. ناوی ئەو گەنجانەی کە دەستگیرکران نەزانراوە و لە ئیستادا لە بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەستبەسەرکراون.
ئەنجومەنی گەنجانی هەدەپەی ئەستەنبوڵ لەبارەی ئۆپەڕاسیۆنەکە لەسەر سۆشیاڵ میدیا راگەیەنراوێکی بلاوکردەوە و ڕایگەیاند، دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە بە دەستگیرکردنی ژن، منداڵ و گەنج و پیر و ئەشکەنجەدانیان وادەزانێت دەتوانێت کورد لەناوببات، بەڵام ئامانجەکانیان جێبەجێ نابن."
ف.ق