لە ئەسینا یادی دیار غەریب و شەهیدانى هەپەگە و مەلەکەپە بەرز راگیرا

دیار غەریب ئەندامى دەستەى گشتیى سەرۆکایەتیى کەجەکە، کە لە هێرشی ئاسمانیى رژێمى تورک دا شەهید بوو لەگەڵ شەهیدانى ٢١ی ئادار و شەهیدانى مەلەکەپە لە شاری ئەسینای پایتەختى یویان یادیان بەرز راگیرا.

بەرز راگرتنى یادی شەهیدان لەلایەن پلاتفۆرمی یەکێتیى چالاکییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا لە یونان رێکخرابوو.

لە چالاکییەکدا یادی دیار غەریب ئەندامى دەستەى گشتیى کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) کە ٥ی تەمموزی ٢٠١٩ / ١٤ی پووشپەڕ لە هێرشی ئاسمانیى رژێمی تورک دا شەهید بوو و یادی ٥ گەریلاى هەپەگە کە لە ٢١ی ئاداری ٢٠١٩ / ١ی خاکەلێوە (نەورۆز)دا شەهید بوو بوون و یادی گەریلاکانى هەپەگە و مەلەکەپە، کە رۆژی ١٠ی تەمموزی ٢٠١٩ / ١٩ی پووشپەڕ لە دێرسیم شەهید بوو بوون بەرز راگیرا.

رۆژی ٢١ی ئادار لە هێرشی ئاسمانیى سەر قەندیل دا فەرماندەى دێرینى تێکۆشانى گەریلا سینان سۆر (عەلی ئاکتاش)، کادێری پەیوەندییەکانى دەرەوەى کەجەکە سەرحەد ڤارتۆ و ناڤدار سینگەر، سەرحەد شافاک و شەڕڤانى گەنج شیار فاراشین شەهید بوو بوون.

لە هێرشی ١٠ی تەمموزدا تایلان کوتلار (عادل یڵدرم) فەرماندەى یەکینەى وشکانیى گەریلاکانى مەلەکەپە / فەئەسەکە (MLKP/FESK) لە دێرسیم و گەریلا خدر چالی (ئۆزکان ئاسلان) و ٣ گەریلاى هەپەگە شەهید بوو بوون.

لە هۆڵی کۆبوونەەکەدا لە ناوەندی رۆشنبیریى کوردستان وێنەکانى شەڕڤانە شەهیدەکان و وێنەکانی عەبدوڵا  ئۆجالان رێبەری گەلی کورد هەڵوسرابوون.

ر.م