لە ئەلمانیا و فەرەنسا دەوڵەتی داگیرکەری تورک رسوا کرا

لە هەر یەک لە شارەکانی ئوسنابروک و گیسینی ئەلمانیا و لە شاری رینەس فەرەنسا هێرشە قڕکەریەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک رسوا و شەرمەزار کران.


ئوسنابورگ

لە شاری ئوسنابورگی ئەلمانیا لە دژی داگیرکاریی دەوڵەتی تورک چالاکیەک بەڕێوە چوو. لە چالاکیەکەدا هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەر بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا و باشوری کوردستان، ئیدانە کران.

گیسین

لە شاری گیسینی ئەلمانیاش بە پێشەنگیی ئەنجومەنی ژنانی بەرچەم چالاکیەک بەڕێوە چوو، لەو چالاکیەدا راگەێندراوێکی KON-MED خوێندرایەوە و دروشمی 'تیرۆرست ئەردۆغان'، 'تورکیای تیرۆرست'، 'ئەوروپا پشتیوانی دەکات و ئەردۆغان بوردومان دەکات' و 'بژی خۆڕاگری کوردستان'، بەرز کرانەوە.

رینەس

هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە شاری رینەسی فەرەنساش ئیدانە و شەرمەزار کرا.

 لە سەر بانگەوازی کۆمەڵەی چلاکیی کوردی دیمۆکراتیک و کۆمەڵەی ژنانی زینی کوردستان لە گۆڕەپانی پلاس گردبوونەوەیەک بەڕێوە چوو، دواتریش دەست بە رێپێوان کرا.

لەو چالاکیەدا دروشمی 'بکوژ ئەردۆغان، دیکتاتور ئەردۆغان' ، 'ئازادی بۆ ئوجالان، پێگە بۆ کوردستان' بەرز کرانەوە.

هاوکات هاوڵاتیانی فەرەنساش پشتیوانیان بۆ چالاکیەکە دەربڕی.

ز.ش