لە ئەلمانیا چالاکی "زنجیرەی مرۆیی" دژی گۆشەگیریی بەڕێوەچوو
بە سەدان کوردستانیی لە دوسێلدۆرفی ئەڵمانیا کۆبوونەوە و تیشکیان خستە سەر بەرخۆدان لەدژی گۆشەگیریی، پۆلیسی ئەڵمانیا پۆستەرەکانی ئۆجالانی کردە بیانوو و هێرشی سەرچالاکوانەکانیان کرد.
بە سەدان کوردستانیی لە دوسێلدۆرفی ئەڵمانیا کۆبوونەوە و تیشکیان خستە سەر بەرخۆدان لەدژی گۆشەگیریی، پۆلیسی ئەڵمانیا پۆستەرەکانی ئۆجالانی کردە بیانوو و هێرشی سەرچالاکوانەکانیان کرد.
بۆئەوەی تیشک بخەنە سەر مانگرتنی بێسنوور و ڕۆژووی مردن لە دژی گۆشەگیریی لە شاری دوسێلدۆرف بە هەزاران کوردستانیی گردبوونەوە.
چالاکییەکە لە ٢ گروپدا بەڕێوەچوو، گروپی یەکەم لە ناوەندی شەمەندەفەری دۆسێلدۆرف و گروپی دووەم لە بەردەم پەرلەمانی ویلایەتی دوسێلدۆرف کۆ بوونەوە.
چالاکییەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ گیانی شەهیدان دەستیپێکرد، زنجیرەی مرۆییان دروست کرد و لە بەردەم پەرلەمان کۆ بوونەوە.
کوردستانیان سڵاویان بۆ دایکانی گیراوانی سیاسی نارد کە لە چالاکییەکان (مانگرتن) و (ڕۆژووی مردن) دان و وێنەی چالاکوانەکانیان بەرز کردەوە.
لە چالاکییەکەدا بەردەوام دروشمەکان 'بژی بەرخۆدانی زیندانەکان' و 'بژی سەرۆک ئاپۆ' بە دەنگی بەرز وترانەوە.
پۆلیسی ئەڵمانیان، بەرزکردنەوەی پۆستەرەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کردە بیانوو و هێرشی سەر چالاکوانەکانیان کرد، ئەوەش ڕاگەیاندرا کە ٣ چالاکوان دەستگیر کراو و دایکێکیش زەبری بەرکەوت.
ک-ش