لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوە لە بازاڕی قەیسەری كەركوك بەسەدان دووکان سووتان

لەبازاڕی قەیسەری کەرکووک کە سەدان دووکان وچەندین گەرەک لەخۆدەگرێت ، ئاگرێک کەوتەوە و بەلانی کەم ٣٠٠ دووکانی ئەوبازاڕە لەناو ئاگردا سووتان.

كاتژمێر٢٣:٤٥ خولەکی شەوی ڕابردوو ئاگر لە بازاڕی قەیسەری شاری كەركوك كەوتەوە، بەو هۆیەوە زیاتر لە ٣٠٠ دوكانی بازاڕەكە بە کەلوپەلەکانی ناویانەوە سووتان.

بە وتەی خۆیان تیمەكانی بەرگریی شارستانی كەركوك، تا بەرە بەیان هەوڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكەیان داوە، بەڵام بەهۆی بچووكی ئەو كۆڵانانەی كە دەچنە بازاڕی قەیسەری كەركوك، نەتوانراوە ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكرێت.

ڤیدیۆکە لە ئاژانسی هەواڵی رۆژنیوز وەرگیراوە

ک-ش