لە ئەنجامی دەسڕێژی گوولەی پۆلیس تورکیا لە مووش منداڵێک بەسەختی برینداربوو

لە ئەنجامی دەسڕێژی گوولەیی پۆلیسی تورکیا لە شاری مووش-ی باکووری کوردستان منداڵێکی تەمەن ١٣ ساڵانی بە ناوی ڤەیسەڵ تۆپڵو بەسەختی بریندار بوو.

پۆلیسی تورکیا لە شاری موش-ی باکوری کوردستان لەناو زرێپۆشێکی سەربازییەوە دەستڕێژیی گولـلەی لە منداڵێک کرد و بەسەختی برینداری کرد.

شەوی ڕابردوو لە ناوەندی شاری مووش-ی باکووری کوردستان پۆلیسی تورکیا لەناو زرێپۆشێکی سەربازی لە  جۆری( زیرخ) دەسڕێژی گوولەی کرد و لە ئەنجامی ئەو دەستڕێژەدا منداڵێکی تەمەن ١٣ سال بە ناوی ڤەیسەڵ تۆپڵو بەسەختی بریندار بوو.

دوای ئەو رووداوە بنەمەڵەی ڤەیسەل منداڵەکەیان ڕەوانەی نەخۆشخانەی مووش کردووە.

بە پێی وتەی شایەتحاڵان هاووڵاتیان دوای ئەو کردەوەیە ناڕەزایەتییان نیشاندا وپۆلیسی تورکیا بە گوولەی فرمێسک ڕێژ هێرشی کردە سەرهاووڵاتیان.

ک-ش