لە ئەورووپا کارو خەبات بۆ هەڵبژاردن بەردەوامە
لە ئەوروپا کار و خەبات بۆ هەدەپە و پاڵێوراوی سەرۆک کۆماری سەڵاحەدین دەمیرتاش بەردەوامە.
لە ئەوروپا کار و خەبات بۆ هەدەپە و پاڵێوراوی سەرۆک کۆماری سەڵاحەدین دەمیرتاش بەردەوامە.
ئیشۆیە – دانیمارک
لە شاری ئیشۆیە لە دانیمارک بە بەشداری حافیز ئەحمەد تورحالی، خواردنی بەربانگ بۆ بەشدار بووان ئامادەکرا و پاشان کۆبوونەوەی گەل ساز کرا. تورحالی لەو کۆبوونەوەیەدا وتارێکی پێشکەش کرد. لە وتارەکەیەدا دەستنیشانی کرد کە دەبێت ٢٤ی حوزەیران/ ٣ی پووشپەڕ تۆڵە لەو کەسانە بکەینەوە کە فەرمانی کوشتنی کوردەکان-یان داوە و بۆ ئەوەش ئایینیان وەک ئامرازێک بەکارهێناوە.
هامبورگ – ئەڵمانیا
لە زانکۆی شاری هامبورگ-ی وڵاتی ئەڵمانیا بە بەشداری هەریەک لە پاڵێوراوی هەدەپە لە ڕیزبەندیی یەکەمدا لە چەولیگ ئەرداڵ ئایدەمیر، پەرلەمانتاری حزبی چەپی ئەڵمانیا جانسو ئۆزدەمیر و سەرۆکی ناوەندی کلتوریی عەلەویەکانی هامبورگ جەنگیز ئۆرهان، پانێڵێک ساز کرا. لە پانێڵەکەدا ئایدەمیر جەختی لەوە کردەوە کە بۆ چارەسەریی پرسی کورد بە شێوەیەکی ئاشتییانە بووەتە پاڵێوراوی هەدەپە و گوتی "تەنانەت یەک دەنگیش دەتوانێت ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بگۆڕێت".
جانسو ئۆزدەمیر-یش لای خۆیەوە دەستنیشانی کرد کە بە خەباتی تۆکمە و فیداکاریی، دەتوانرێت دیکتاتۆریی ئەردۆغان لەناوببرێت.
پاریس- فەرەنسا
لە بانلیۆیا کرەیل لە پاریس-ی پایتەختی فەرەنسا، دەعوەتێک کە زۆربەیان میوانی جەهەپە بوون، گۆڕدرا بە مەیدانی بانگەشەی هەڵبژاردنی هەدەپە. ئەندامی دیوانی کەجەدەکە- ئەوروپا موراد جەیلان لە دەعوەتەکەدا وتاری پێشکەش کرد. لە وتارەکەیدا ڕایگەیاند کە دیموکراسی لە تورکیا بە هەدەپە دەبێت و بانگەوازی دەنگدەرانی جەهەپەی کرد کە دەنگی خۆیان بدەنە هەدەپە.
تۆرنتۆ – کەنەدا
لە شاری تۆرنتۆی وڵاتی کەنەدا، کۆمسیۆنی هەڵبژاردن بۆ پاڵێوراوی سەرۆک کۆماری سەڵاحەدین دەمیرتاش و هەدەپە کار دەکات. بەو ئامانجە شەوێکی پشتیوانیی بۆ هەدەپە لە ١٠ی حوزەیران/٢٠ی جۆزەرداندا ڕێکدەخەن. هاوکات لەگەڵ ئامادەکاریی بۆ ئەو چالاکییە، زانیاریی دەربارەی هەڵبژاردنەکان بە دەنگدەران دەدرێت.
ستۆکهۆڵم – سوید
کوردستانیان و دۆستانیان لە گەڕەکی سۆلنای شاری ستۆکهۆڵم-ی پایتەختی وڵاتی سوید، مێزی زانیاریی دانرا و زانیاری گرنگ و پێویست دەربارەی هەڵبژاردنەکان بە دەنگدەران درا. لایەنگر و خەباتکارانی هەدەپە برۆشوریان بەسەر کوردستانیان و تورکەکاندا دابەش کرد. بڕیارە ئەمڕۆش کاتژمێر ٥ی ئێوارە بەهەمان ئامانج، مێزی زانیاریی لە گەڕەکی کیستای دابندرێت.
لۆرینت – فەرەنسا
لە شاری لۆرینتی فەرەنسا و لە کۆمەڵەی کلتوریی عەلەویەکانی مۆربیحانێلی، دەربارەی هەڵبژاردنەکانی ٢٤ی حوزەیران/ ٣ی پووشپەڕ کۆبوونەوەیەک بەڕێوەچوو. سەرۆکی فەخری 'ئەی ئەی بی کەی' تورگوت ئۆکەر لە کۆبوونەوەکەدا وتارێکی پێشکەش کرد و گوتی "ئەگەر ئێمە نامانەوێت سەرمان لە بەرامبەر دیکتاتۆردا نەوی بکەین، دەبێت وەک گەلانی تورکیا لەدەوری هەدەپە کۆبینەوە".
شتوتگارت – ئەڵمانیا
لە شاری شتوتگارتی وڵاتی ئەڵمانیاش برۆشوور بڵاوکرانەوە و بەو شیوەیەش زانیاریی پێویست دەربارەی هەڵبژاردنەکان بە دەنگدەران درا. کۆمەڵێک کە لە ٥ کەس پێکدەهاتن لە بازاڕی باد جانشتات نامەی سەڵاحەدین دەمیرتاش کە بۆ دەنگدەرانی تاراوگەی نوسیبوو، بڵاوکردەوە. ئەو کۆمەڵە هەروەها خاوەن پیشەکانی لەو بازاڕەدا بەسەرکردەوە.
ک-ش