لە ئەورووپاچالاکییەکان بۆ پاڵپشتیی کردن لە مانگرتووان بەردەوامە

کوردستانیان بە ئامانجی خاوەنداریەتیی کردن لە چالاکانی مانگرتوو لە چەندین شاری ئەورووپادا ڕژانە سەرشەقامەکان، کوردستانیان بێدەنگی کۆمەڵگای نێودەوڵەتییان لەهەمبەرچالاکانی مانگرتوو-یان ئیدانەکرد.

لە شاری لوزێڕن-ی سویسرا، بە دەسپێشخەری تەڤگەری گەنجان-ی شۆڕشگێرلە ناوەندی شارەکەدا چالاکییەک ئەنجامدرا. لەچالاکییەکەدا نووسراوەی " چالاکانی کورد لەدژی گۆشەگیری ئۆجالان مانیان لەخواردن گرتووە. داواکاریی مانگرتووان داواکاری ئێمەیە" بەرزکرایەوە. لەکاتی چالاکییەکەدا نووسراوە بڵاوکرایەوە.

زوریخ

لەسەربانگەوازی پلاتفۆرمی پشتیوانی لە مانگرتووان لەشاری زوریخ-ی سویسرا چالاکییەک بۆ ئیدانەکردنی گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان بەڕێوەچوو. چالاکوانان تیشکیان خستەسەرچالاکی مانگرتن لەخواردن و هاوکات یادی کۆمەڵکووژییەکەی ئەرمەنییەکان کرایەوە.

دێلمۆنت

لەشاری دێلمۆنت-ی سویسرا ، پلاتفۆرمی پشتیوانی چالاکانی مانگرتوو، بەئامانجی تیشک خستنەسەرچالاکانی مانگرتوو کە لەدژی گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان مانیان لەخواردن گرتووە چالاکییەکیان ئەنجامدا.

فلۆڕانس

لەشاری فلۆڕانس-ی ئیتالیا ، بەئامانجی ئیدانەکردنی گۆشەگیری سەر ئۆجالان و پشتیوانی لەچالاکانی مانگرتوو چالاکییەک بەڕێوەچوو. کوردستانیان بەشێوازێکی سەمبولیک بۆماوەی ٢ڕۆژ مانیان لەخواردن گرت. میدیاکانی ئیتالیا بەبایەخەوە ئەم چالاکییەیان ڕووماڵ کرد.

بۆردۆ

لەشاری بۆردۆی فەرانسا، بەئامانجی پشتیوانیکردن لەچالاکانی مانگرتوو لەخواردنی دژبەگۆشەگیری ئۆجالان، کوردستانیان چالاکییەکیان ئەنجامدا.

لەشاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا بۆ هەمان ئامانج چالاکییەک ئەنجامدرا.

ک-ش