لە ئەوروپا داگیرکاریی تورکیا لە عەفرین ئیدانەکرا

کوردستانیان و دۆستەکانیان بە بۆنەى "رۆژى بەرەنگاربوونەوەى داگیرکەریى تورکیا" لە چەندین وڵات و شارى ئەوروپا رژانە سەر شەقامەکان.

کوردستانیان و دۆستەکانیان بە بۆنەى "رۆژى بەرەنگاربوونەوەى داگیرکەریى تورکیا" لە چەندین وڵات و شارى ئەوروپا رژانە سەر شەقامەکان.

 

'تولوس'

لە شاری تولۆس-ی ڤاشووری فەرەنسا، کۆمیتەی پشتگیری لە گەلی کورد کە لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیک-ی کورد، پارتە سیاسیەکان، سەندیکا، و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی پێکدێت، بەبۆنەی ئەم ڕۆژەوە ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا.

کوردستانیان ودۆسەکانیان لەبەردەم پەیکەرەی میترۆی فرانچویس کۆبونەوە و دوای خولەکێک بێدەگی بۆ یادی شەهیدان دەستیان بە ڕێپێوان کرد. لە رێپێوانەکەدا دروشمگەلێک وەک " بکەژ ئەردۆغان"، "تیرۆریست تورکیا" وترایەوە و بۆ بایکۆتکردنی کەرتی گەشتیاری تورکیا بڵاڤۆک بڵاوکرایەوە.

نوینەرانی پارت ولایەنە سیاسییەکان داوای پشتگری لە گەلی عەفرین-یان کرد و هاوکات بێدەنگی کۆمڵگەی نێودەوڵەتیان شەرمەزار کرد.

ڕێۆێوانەکە بە وتنەوەی  دروش کۆتایی پێهات.

 ' فلۆرانس'

لە شاری فلۆرانس-ی ئیتالیا بە بەشداری ژمارێکی بەرچاو لە چالاکە ئینترناسیۆنالیستەکان ڕێپێوان ئەنجامدرا. نزیکەی ٨٠٠ کەس بەشداری ئەم چالاکییە بوون.

بەشدار بووان ڕایانگەیاند کە ئەوان بەردەوام دەبن لە پشتگیری گەلی کورد و هەتاکو ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد نەکرێت ئەوان بەردەوام دەبن لە چالاکی.

' بروکسێل"

لە شاری بروکسێل-ی پایتەختی بەلژیکا، لە بنکەی کۆمەڵەی کلتوری کورد، ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیک-ی کورد و کۆمیتەی بنەماڵەی شەهیدان لە دژی داگیرکەری دەوەتی تورکیا کۆبونەوێکیان ئەنجامدا. لە کۆبونەوەکەدا یادی شەهیدانی مانگی گوڵان کرایەوە.

ڕەمزی کارتاڵ هاوسەرۆکی کۆنگرەی گەل ونوێنەری پەیەدە کۆچەر حەسەکە بەشداری کۆبونەوەکە بوون.

هاوسەرۆکی کۆنگرەی گەل ڕەمزی کارتاڵ بە یادکردنەوەی شەهیدانی گوڵان دەستی بە قسەکانی کرد و ئاماژەی بە بەرخۆدانی ڕۆژئاوا لەعەفرین کرد.هەروەها کارتاڵ  هەڵبژاردنەکانی ٢٤ی حوزەیران /٣ی پووشپەری وەبیر هێنایەوە و دەستنیشانی کرد کە هەدەپە کۆتایی بە دیکتاتۆری ئەردۆغان دەهێنێت.کارتاڵ وتی، کە دەبێت لەو دەرفەتە باش کەڵک وەربگرین.

ک-ش