لە ئەوروپا داگیرکەری دەوڵەتی تورک شەرمەزار کرا

کوردستانیانی ئەوروپا بۆ شەرمەزارکردنی کۆمەڵکوژی وهێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان جارێکیتر دەستیان بە چالاکی و خۆپیشاندان کرد.

چەندین ڕۆژە هێرشە داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورک لەبەرامبەر ڕۆژئاوای کوردستان لە لایەن کورستانیانی ئەوروپا شەرمەزار دەکرێت. لە شارەکانی ئەسەن، ساربروچن، شتوتگارت، سالزگیتەر و گیەسنی ئەڵمانیا کوردستانیان دەستیان بە چالاکی و خۆپیشاندان کرد و کۆمەڵکوژی دەوڵەتی تورک شەرمەزار کرا.

لە خۆپیشاندان و چالاکیەکاندا کە ژمارەیەک حزب و لایەن و ڕێکخراوی ئەڵمانیش بەشداریان کرد، بانگەوازی بۆ وڵاتانی ئەوروپا کرا، بێدەنگ نەبن و هەوڵی ئاستەنگکردنی هێرشەکانی تورکیا بکەن.

هەروەها باسی یەکێتی گەلی کورد کرا کە لەم قۆناغەدا گەلی کورد پێویستی بەوە هەیە بە یەک دەنگ لەدژی داگیرکەران بووەستێتەوە. ئاماژە بە کردەوەکانی ئەردۆغان و دەوڵەتی تورک کرا کە دەیەوێت بە کۆمەڵکوژی خۆی لە سەر پێ بهێڵیتەوە.

ف.ق