کۆپنهاگن – دانیمارک
لە شاری کۆپنهاگنی پایتەختى دانیمارک دەستەیەک لە چالاکوانان لە بەردەم باڵیۆزخانەى ئەمریکا کۆبوونەوە. لە کۆبوونەوەکەیاندا بڕیارەکەى ئەمریکایان لە دژی ٣ بەڕێوەبەری پەکەکە و کەجەکە جەمیل بایک، دوران کاڵکان و موراد قەرەیلان ئیدانە کرد.
لە چالاکییەکەدا هاوکات لەگەڵ بەرزکردنەوەى پۆستەرەکانى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، ئاڵاى پەکەکەش هەڵکرا.
راگەیاندراو بە ناوی ئەنجوومەنى ژنانی سێڤێ و ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکى کورد خوێندرایەوە و سەرنج خرایە سەر تێکۆشانی ئازادیى کورد لە دژی چەتەکانى داعش و شەرمەزارکردنى بڕیارەکەى ئەمریکا.
بۆرلانگ – سوید
لە شاری بۆرنگی سوید و بە پێشەنگایەتیى گەنجانى شۆڕشگێڕ رێپێوانێک ئەنجامدرا. لە رێپێوانەکەدا گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و بڕیارەکەى ئەمریکا لە دژی ٣ بەڕێوبەری پەکەکە و کەجەکە ئیدانە کرا.
فوئاد پرسوس بە ناوی گەنجانەوە وتەیەکى پێشکەشکرد و رایگەیاند، بە دڵنیاییەوە گەنجانى کورد گۆشەگیری تێکدەشکێنن.
مێڵبۆرن – ئۆستورالیا
لە شاری مێڵبۆرنی ئۆستورالیا یادی ٨١هەمین ساڵیادی لەسێدارەدانى رێبەری کورد سەید رەزا و هەڤاڵەکانی کرایەوە.
یادکردنەوەکە لەلایەن ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکى کورد لە ڤیکتۆریا رێکخرابوو. لە یادەکەدا سینەفیزیۆنێک نمایش کرا و لەبارەى کۆمەڵکوژکردن و جینۆسایدکردنى دێرسیمیەکانەوە وتە پێشکەشکران.
ر.م