لە ئەوروپا گۆشەگیری و بڕیارەکەى ئەمریکا ئیدانە کران
بڕیارەکەى ئەمریکا لەسەر کادێرانى پێشەنگی پەکەکە جەمیل بایک، موراد قەرەیلان و دوران کاڵکان لە چەندین شاری ئەوروپا ئیدانە کرا.
بڕیارەکەى ئەمریکا لەسەر کادێرانى پێشەنگی پەکەکە جەمیل بایک، موراد قەرەیلان و دوران کاڵکان لە چەندین شاری ئەوروپا ئیدانە کرا.
رەمیس – فەرەنسا
گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە شاری رەمیس لە فەرەنسا بە ئەنجامدانى ریپێوانێکی بە مەشخەڵان ئیدانە کرا. چالاکوانەکان لە بەردەم وێستگەى سەرەکیى ترەنی ئەو شارەدا کۆبوونەوە و ئەندامانى حیزبی کۆمۆنیستى فەرەنسا، سەندیکای (CGT) و کۆمۆنیستە گەنجەکان و (TKP/ML) بەشداریى چالاکییەکە بوون.
باسل – سویسرا
بۆ ئیدانەکردنى بڕیارەکەى ئەمریکا لە دژی کادێرانى پێشەنگی پەکەکە، لە شاری باسلی سویسرا رێپێوانێک رێکخرا. جەماوەری گەل لە بەردەم مارکێت پلاتز کۆبوونەوە و بەرەو دیرەیەرئۆسونبرۆک رێپێوانیان ئەنجامدا. لە رێپێوانەکەدا دروشمى "پەکەکە گەلە، گەل لێرەیە" دەوترایەوە. چەندین راگەیاندراویش لە دژی بڕیارەکەى ئەمریکا بەسەر هاووڵاتییاندا دابەشکرا.
رۆما – ئیتالیا
بڕیارەکەى ئەمریکا لە شاری رۆمای پایتەختى ئیتالیا ئیدانە کرا. لەچالاکییەکەدا راگەیاندرا، پەکەکە رێکخستنێکى "تیرۆر" نییە، بەڵکو بە پێچەوانەوە پەکەکە بزووتنەوەیەکى مرۆڤایەتییە. هەروەها راگەیاندرا، کادێرانى پێشەنگی پەکەکە و ئەو بزووتنەوەیەش کەرامەت و شکۆى گەلی کوردن.
هامبورگ – ئەڵمانیا
لە شاری هامبورگی ئەڵمانیا بە مەبەستی ئیدانەکردنى بڕیارەکەى ئەمریکا لە دژی کادێرانى پێشەنگی پەکەکە، لە بەردەم کونسوڵخانەى ئەمریکا لە هامبورگ وێنەیەکى گەورەى ئۆجالان هەڵکرا. لە چالاکییەکەدا دروشەکانى "تیرۆریست تورکیا" و "بکوژ تورکیایە و ئەمریکا هاوکارێتی"، "بمرێت پیلانگێڕی" دەوترانەوە.
فۆرتسهایم – ئەڵمانیا
گۆشەگیریى سەر ئۆجالان لە شاری فۆرتسهایم لە ئەڵمانیا ئیدانە کرا. کوردستانیان و دۆستەکانیان لە بەردەم وێستگەى سەرەکیى ترەنی ئەو شارەدا کۆبوونەوە و گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردیان ئیدانە کرد. نوێنەری بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ لە چالاکییەکەدا وتەیەکى پێشکەشکرد و بڕیارەکەى ئەمریکاى لە دژی پێشەنگەکانى بزووتنەوەى ئازادیى کورد ئیدانە کرد.
بەرلین – ئەڵمانیا
لە شاری بەرلینى پایتەختى ئەڵمانیا لە چالاکییەکدا بڕیارەکەى ئەمریکا لە دژی پێشەنگەکانى بزووتنەوەى ئازادیى کوردستان ئیدانە کرا. لە چالاکییەکەدا ئاماژە بەو قەدەغەکارییە کرا، کە بەسەر پەکەکەدا سەپێنراوە و لەوبارەیەوە رایگەیاندرا "ئەو قەدەغەکارییە جێگایى شەرمەزارییە". چالاکوانەکان داوایانکرد، قەدەغەکاریى سەر پەکەکە لاببرێت.
لە کۆتایى میتینگەکەدا پۆلیسی بەرلین دروشمەکانى چالاکییەکەکیان کردە پاساو و هێرشی کردە سەر چالاکوانەکان و ٧ کەسیان دەستگیرکرد، کە یەکێکیان ژن بوو. چالاکوانەکان لەبەر ئەو پەلامارەى پۆلیس ئامادە نەبوون گۆڕەپانى چالاکییەکە چۆڵ بکەن و داوایان کرد ئەو کەسە دەستگیرکراوانە ئازاد بکرێن. دواى ئەوەى کەسە دەستگیرکراوەکان ئازاد کران، چالاکییەکە کۆتایى پێهات. کۆمیتەى ئامادەکاری چالاکییە هەڵوێستى پۆلیسی بەرلینانیان ئیدانە کرد.
ر.م