لە ئەڵمانیا داگیرکاری دەوڵەتی تورک ئیدانە کرا

بەدەسپێشخەری پارتی یەکێتی دیموکراتی-پەیەدە لە بەرلین-ی پایتەختی وڵاتی ئەڵمانیا داگیرکاری دەوڵەتی تورکیای لەعەفرین و باشووری کوردستان ئیدانەکرا.

لە شاری بەرلینی پایتەختی وڵاتی ئەڵمانیا بەئامانجی ئیدانە کردنی داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا لە سەرباشووری کوردستان وعەفرین چالاکییەک بەڕێوەچوو.

چادری چالاکییەکە لە ١ی ئاب هەتاکوو ٥ی ئاب هەر ڕۆژ لە کاتژمێر١٣:٠٠ تا ١٩:٠٠ کراوە دەبێت.

لەچالاکییەکەدا لەدژی داگیرکاری دەوڵەتی تورک نووسراوە بڵاوکرایەوە.سلێمان هێڤی نوێنەری پەیەدە لەڕۆژی یەکەمی چالاکییەکەدا قسەیکرد و هیڕش و هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورکیای بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان ئیدانەکرد.

ک-ش