لە ئەڵمانیا داگیرکاری دەوڵەتی تورک ئیدانەکرا

بە سەدان کوردستانی لەشاری فرانکفۆرت-ی ئەڵمانیا بەچالاکییەک داگیرکاری دەوڵەتی تورکیایان لە باشووری کوردستان و فیدراسیۆنی باکووری سووریا ئیدانەکرد.

چالاکییەکە بەپێشەنگایەتی فیدراسیۆنی کۆمەڵگەی دیموکراتیک /کاوە لەشاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا وبە بەشداری سەدان کەس بەڕێوەچوو.

لە چالاکییەکەدا پانکاردی' دەوڵەتی تورک لەڕۆژئاوا وباشووری کوردستان دەرکەوە' بەرزکرایەوە. خۆپیشاندەران بەردەوام لەدژی داگیرکاری دەوڵەتی تورک دوروشمیان بەرزدەکردەوە.

لە کۆتایی ڕێپێوانەکەدا میتینگێک بەڕێوەچوو. میتینگەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان دەستیپێکرد.لە میتینگەکەدا هێرشی داگیرکارانەی دەوڵەتی تورکیا بۆسەر باشووری کوردستان وڕۆژئاوای کوردستان ئیدانەکرا و داواکرا کە دەوڵەتی تورک بە پەلە وازلە داگیرکاری بهێنێت و پاشەکشێ بکات.

ک-ش