لە ئەڵمانیا رێگا بە ئاکەپە نادرێت بانگەشە بۆ هەڵبژاردن بکات!

ئەڵمانیا رایاگەیاند، هەر چۆن ساڵى رابردوو رژێمەکەى ئەردۆغان ڕێگاى پێنەدرا کۆبوونەوە بۆ پروپاگەندە و بانگەشە ئەنجام بدات، ئێستاش بۆ هەڵبژاردنى ٢٤ى حوزەیرانیش ڕێگاى بانگەشە و پروپاگەندەى پێنادرێت. بەپێى یاسا، حزبە سیاسییە بیانییەکان ناتوانن کۆبوونەوە بۆ پرو

ئەڵمانیا رایاگەیاند، هەر چۆن ساڵى رابردوو رژێمەکەى ئەردۆغان ڕێگاى پێنەدرا کۆبوونەوە بۆ پروپاگەندە و بانگەشە ئەنجام بدات، ئێستاش بۆ هەڵبژاردنى ٢٤ى حوزەیرانیش ڕێگاى بانگەشە و پروپاگەندەى پێنادرێت. بەپێى یاسا، حزبە سیاسییە بیانییەکان ناتوانن کۆبوونەوە بۆ پروپاگەندە ئەنجام بدەن.

پێش هەڵبژاردن بۆ ریفراندۆمی ١٦ى نیسانی ٢٠١٧، پەیوەندیى ئەردۆغان و ئەڵمانیا تێکچووبوو. لە زۆرێک لە شارەکانى ئەڵمانیا کۆبوونەوەى پروپاگەندەى وەزیرەکانى ئاکەپە قەدەغەکران. لەبەر ئەوەش رژێمەکەى ئەردۆغان نەیتوانی پروپاگەندە و بانگەشەى هەڵبژاردن ئەنجام بدات.

لەسەردەمی زیگمار گابریەل وەزیرى دەرەوەى ئەڵمانیا بە یاسایەک پروپاگەندە و بانگەشە بۆ نوێنەر و سیاسەتمەدرانى دەوڵەتەکانى دیکە لە ئەڵمانیا قەدەغەکرابوو. لەو وڵاتەدا پێش ٣ مانگ لە کاتى هەڵبژاردن، بە یاسایەک هەموو جۆرە کارێک بۆ بانگەشەى هەڵبژاردنی دەوڵەتەکانى تر لەناو ئەڵمانیادا قەدەغەکرا.

مانگى حوزەیرانى رابردوو ئەو یاسایەى دەوڵەتى ئەڵمانیا بۆ نوێنەرایەتیى دەوڵەتەکان نێردرا. ئاماژە بەوەدەکرێت، ئەو یاسایە بۆ هەڵبژاردنە پێشوەختەکەى ٢٤ى حوزەیرانە، کە بە ڕێککەوتنى ئەردۆغان و مەهەپە، بڕیارى ئەنجامدانى لێدراوە.

وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئەڵمانیا رایگەیاند، ئەو یاسایە هەڵبژاردنە پێشوەختەى تورکیاش دەگرێتەوە و بۆ ئەوەش ڕێگا بە پروپاگەندە و بانگەشەى بەرپرسانى دەوڵەتى تورکیا و کەسە سیاسییەکانى تورکیا، لە ئەڵمانیا نادرێت. راشیگەیاند، ئەو یاسایە بۆ رێگریکردنە لە پروپاگەندەى سیاسییەکانى هەموو وڵاتان نەک تەنها تورکیا و ئەو یاسایە هەموو وڵاتانى ئەندام لە یەکێتیى ئەوروپاش دەگرێتەوە.

ستێفن سایبێرت وتەبێژى حکومەتەکەى مێرکل وتی، تا ئێستا ئەردۆغان هیچ داوایەکى نەکردووە بۆ ئەوەى لە ئەڵمانیا کۆبوونەوە بۆ بانگەشە بەڕێوە ببات.

ئەوەش ئاشکراکراوە، فرانک واڵتەر شنایدەر سەرۆک کۆمارى ئەڵمانیا، لە دواى هەڵبژاردنى ٢٤ى حوزەیران، لە ئەڵمانیا پێشوازى لە ئەردۆغان دەکات.

ئەوروپا وەک ١٦ى نیسان خاوەن بڕیارە

سباستیەن کورز سەرۆک وەزیرانى نەمسا رایگەیاند "چەندین ساڵە حکومەتەکەى ئەردۆغان هەوڵ دەدات بۆ خۆى سوود لەو کەسانە وەربگرێت، کە بە رەچەڵەک تورکن. نەمسا نایەوێت بانگەشە و پروپاگەندەى هەڵبژاردنى تورک لێرە بکرێت و رێگا بەوەش نادەین".

بەو وتانەدا دەردەکەوێت، هەر چۆن پێش ئەنجامدانى ریفراندۆمەکەى ١٦ى نیسان، ئەوروپا لە دژى بانگەشە و پروپاگەندەى رژێمەکەى ئەردۆغان بوو لە ئەوروپا، ئێستاش بە روونى درێژە بەو هەڵوێستە دەدات.