لە ئەڵمانیا، فەرانسا ونەمسا گۆشەگیری وبڕیارەکەی ئەمریکا ئیدانەکرا

لە فرانکفۆرتی ئەڵمانیا، ڤییەنای پایتەختی نەمسا وشاری ئاڤێگۆن-ی فەرانسا گۆشەگیری ڕەها لەسەرڕێبەرئ گەلی کوردعەبدولا ئۆجالان و بڕیارەکەی ئەمریکا لەدژی کادیرە پێشەنگەکانی پەکەکە ئیدانەکرا.

لەشاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا بڕیارەکەی ئەمریکا،هێرشی دەوڵەتی تورکیا بۆسەرڕۆژئاوای کوردستان وبەتایبەتی کوبانی و گۆشەگیری لەسەرڕێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان ئیدانەکرا.

بەدەسپێشخەری ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد میزۆپۆتامیا و بە بەشداری سەدان کوردستانی لەشاری فرانکفۆرت-ی ئەڵمانیا چالاکییەک لەبەردەم سەفارەتخانەی ئەمریکا ئەنجامدرا.

لەچالاکییەکەدا پانکاردی ' ئێمە دیاری کردنی خەلات لەدژی شەڕڤانانی ئازادی ئیدانەدەکەین' ، دیکتاتۆرئەردۆغان' ، 'هێرشەکان بۆسەرڕۆژئاوا وکوبانی راوەستێنن' و ئاڵاکانی یەپەگە'یەپەژە بەرزکرانەوە.

لەچالاکییەکەدا وترا ئەمڕۆلە ڕۆژهەلاتی ناوەڕاستدا بەنیازن کە ئەودەسکەوتانەی گەلی کورد کە لەپێناویدا تێکۆشانی کردووە لەناەبەرن.هەربۆیە گەلی کورد ئەوبڕیارەی ئەمریکا لەدژی کادیرە پێشەنگەکانی پەکەکە ئیدانە دەکات.

ڤییەنا

لەشاری ڤییەنای پایتەختی نەمسا بڕیارەکەی ئەمریکا ئیدانە کرا. چالاکییەکە بە پێشەنگی مەجلیسی گەنجانی دیموکراتیکی کورد-ی ڤییەنا لەبەردەم سەفارەتخانەی ئەمریکا بەڕێوەچوو.لە چالاکییەکەدا پانکاردگەلی'  نا بۆدوویەمین گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی' ، ' لە پێشەنگانی بەشەرەفی ئێمە دووربکەونەوە' و ' ئازادی بۆئۆجالان و بۆکوردستان ئاشتی' بەرزکرایەوە.

لەچالاکییەکەدا وێنەکانی موراد قەرەیلان، جەمیک بایەک و دەوران کاڵکان بەرزکرانەوە و ڕاگەیەنرا کە بڕیارەکەی ئەمریکا خزمەتی تورکیا دەکات و دەبێت بە زووترین کات ئەمریکا بە بڕیارەکەیدا بچێتەوە.

ئاڤێگۆن

لەشاری ئاڤێگۆن-ی فەرانسا گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان و بڕیارەکەی ئەمریکا لەدژی کادیرە پێشەنگەکانی پەکەکە ئیدانەکرا.

بەدەسپێشخەری ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد وبە بەشداری سەدان کوردستانی لەشاری ئاڤێگۆنی فەرانسا چالاکییەک ئەنجامدرا.

لەچالاکییەکەدا پانکاردی ' ئێمە دیاری کردنی خەلات لەدژی شەڕڤانانی ئازادی ئیدانەدەکەین' ، دیکتاتۆرئەردۆغان' ، و'بژی سەرۆک ئاپۆ' بەرزکرایەوە.

ئەندامی دیوانی هاوسەرۆکی کەجەکەی فەرانسا جەواد گونەش لەچالاکییەکەدا قسەی کرد و وتی، هەتاکو ئازادی ئۆجالان ئێمە بەردەوام دەبین لەچالاکی.

ک-ش