لە ئەڵمانیا و سکۆچیا بۆ ڕۆژئاوا چالاکی ئەنجامدران

کوردستانیان و دۆستەکانیان لە شارەکانی هانۆڤەری ئەڵمانیا و ئەدینبورگی پایتەختی سکۆچیا چالاکیان بۆ پشتگیری ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجامدا.

کوردستانیان و دۆستەکانیان لە شارەکانی هانۆڤەری ئەڵمانیا و ئەدینبورگی پایتەختی سکۆچیا چالاکیان بۆ پشتگیری ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجامدا و هێرشی داگیرکەریان شەرمەزار کرد.

هانۆڤەر

کوردستانیان و دۆستەکانیان لە هانۆڤەری ئەڵمانیا ڕژانە ناو شەقامەکان و چالاکوانان بە پانکارتەکانیان ئاماژەیان بە داگیرکەری و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە لایەن ڕژێمی داگیرکەری ئەردۆغان کرد و دروشمی "تیروریست ئەردۆغان"یان وتەوە.

بە ناوی چالاکوانان باستیان ستروبەر قسەی کرد و و ناڕەزایی بەرامبەر بازرگانی نێودەوڵەتی دەربڕی و ڕایگەیاند، "کورد بە هێزی خۆیان سەردەکەون."

ئەدینبورگ

لە ئەدینبورگی پایتەختی سکۆچیاش کوردستانیان و دۆستەکانیان ڕژانە ناو شەقامەکان و هێرشەکانی داگیرکەری بەرامبەر ڕۆژئاوایان شەرمەزار کرد. چالاکی لە سکوتیش ناتیناڵ ئەنجامدرا و بڵاوکراوە دابەش کران.

جگە لە هاوڵاتیە کوردەکان سۆسیالیست، ژینگەپارێز، گروپە ئەنتی – فاشیستەکان و خوێندکارانی زانکۆی سکۆچیش بەشداریان لە چالاکیەکەدا کرد.

ف.ق