لە ئەڵمانیا وهۆلەندا دەوڵەتی تورکیا وئەمریکا ئیدانەکران

لە شارەکانی فرانکفۆرتی ئەڵمانیا ودەن هاگی هۆلەندا بەچالاکییەک گۆشەگیری رەها لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالان وهێرشەکانی تورکیا بۆسەرڕۆژئاوای کوردستان و بڕیارەکەی ئەمریکا لەدژی کادیرە پیشەنگەکانی پەکەکە ئیدانەکرا.

فرانکفۆرت

کوردستانیان ودۆستەکانیان لەبەردەوم کۆنسولخانەی ئەمریکا کۆبوونەوە و بە پانکاردی " ئێمە بڕیارەکەی ئەمریکا لەسەرشەڕڤانانی ئازادی ئیدانەدەکەین" ناڕەزایەتی خۆیان لەهەمبەر ئەوهەوێستەی ئەمریکا نیشاندا.

میتینگەکە بە دەسپێشخەری ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد- فرانکفۆرت بەڕێوەچوو و ئاڵای نەتەوەیی گەلی کورد هەڵکرا.

میتینگەکە کاتژمێرێک درێژەی کێشا ودروشمەکانی ' بکوژ تورکیا'، ' تیرۆریست تورکیا' وترایەوە. لەچالاکییەکەدا گۆشەگیری ڕەها لەسەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان و هێرشەکان بۆسەرخاکی ڕۆژئاوای کوردستان ئیدانەکران.

چالاکوانان داوای ئازادی خێرای ئۆجالانیان کرد و ڕاگەیەنرا کە لەم هەفتەیەدا ٣ چالاکی لەبەردەم کۆنسولخانەی ئەمریکا بەڕێوەدەبەن.

لەشاری دەن هاگ-ی هۆلەندا بۆهەمان ئامانج چالاکییەک بەڕێوە چوو. کوردستانیان لەبەردەم کۆنسولخانەی ئەمریکا کۆبوونەوە و دروشمی بژی پەکەکە و بژی ئۆجالانیان وتەوە.

ک-ش