لە ئەڵمانیا وهۆڵەندا گۆشەگیری ئیدانەکرا

کوردستانیان لەشارەکانی فڕانکفۆرت و مونشێن-ی ئەڵمانیا وشاری دەن هاگی هۆڵەندا ، گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان-یان ئیدانەکرد.

لەشاری فرانکفۆڕت-ی ئەڵمانیا بەدەسپێشخەری مەجلیسی ژنانی ئامارا، سارا ونووژین بەئامانجی ئیدانەکردنی گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و خاوەنداریەتی لە مانگرتن لەخواردن و ڕۆژوویی مردن،چالاکییەک بەڕێوەچوو.

لەچالاکییەکەدا تیشک خرایەسەرچالاکی مانگرتن و ڕۆژووی مرد و لەوبارەیەوە نووسراوە بڵاوکرایەوە.

مونشێن

لەشاری مونشێنی ئەڵمانیایش بۆهەمان مەبەست چالاکی ئەنجامدرا.

چالاکییەکە بە دەسپیشخەری کۆمۆنی ژنانی سارا لە بەردەم بینای شارەوانی مونشێن بە دانانی ستاند ئەنجامدرا. لەچالاکییەکەدا هێرشی دەوڵەتی تورک بۆسەر دایکانی گیراوانی مانگرتووە ئیدانەکرا.

چالاکوانان دەستنیشانیانکرد کە هەتاکوو بەرخۆدانی مانگرتووان بەردەوام بێت ئەوانیش هەموو چوارشەممەیەک لەم مەیدانەدا چالاکیی خۆیان بەڕێوەدەبەن.

دەن هاگ

لەشاری دەن هاگی هوڵەندا بەئامانجی خاوەنداریەتی لە چالاکی مانگرتن لەخواردن و ڕۆژوویی مردن چالاکییەک ئەنجامدرا.

چالاکییەکە بە پێشەنگایەتی پلاتفۆرمی ژنان لە دژی گۆشەگیری، لەبەردەم بینای پارلمانی هۆڵەندا ئەنجامدرا.

لە پارلمانی هۆڵەندا کاتێک دەربارەی تورکیا کۆبوونەوە ئەنجامدرا، ئاپۆڕای جەماوەر لەبەردەم بینای پارلماندا کۆبوونەوە و بێدەنگی لەهەمبەرچالاکی مانگرتن لەخواردنی دژبەگۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان-یان ئیدانەکرد.

لەچالاکییەکەدا دەربارەی دۆخی مانگرتووانەوە نووسراوە بڵاوکرایەوە.

ک-ش