لە باشور هەفتەی پشتگیری لە بەرخۆدانی عەفرین ڕادەگەیەندرا

ناوەندی غەزەلنووس لە باشوری کوردستان، ماڵی سوهرەوەردی، خانەی حیكمەت، بە هاوكاریی چاند و هونەری باشوور هەفتەی پشتگیری لە بەرخۆدانی عەفرین ڕادەگەیەنن

لەباشوری کوردستان لە چوارچێوەی پشتیوانیەکان لە هەرێمی عەفرین و شەرمەزارکردنی هێرشی ڕژێمی داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی بۆسەر ئەو هەرێمە، هەر یەکە لە،"ناوەندی غەزەلنووس، ماڵی سوهرەوەردی، خانەی حیكمەت، بە هاوكاریی چاند و هونەری باشور"، "هەفتەی پشتگیری لە بەرخۆدانی عەفرین"یان ڕاگەیاند.

لەو بارەوە ڕێکخەرانی هەفتەکە کار و بەرنامەی هەفتەی پشتگیریەکەی بە شێوەیە بۆ ئاژانسی فورات نیوزی ئاشکرا کرد:

• نمایشی ٨ فیلمی سەربارەت بە نەریتی بەرخۆدانی باكوور و ڕۆژئاڤا "بێ بەرانبەر" لە  شەممە (٢٤\٢)، سەعات ٣:٠٠ی عەسر بۆ ٦:٠٠ی ئێوارە.

فیلمە دیكیۆمێنتارییەكانی:
با برووسك
ئەز شەڕڤانم
سترانی سەر خەت
لە دەرهێنانی شێروان قاسم

- یەكشەممە (٢٥\٢)، سەعات ٣:٠٠ی عەسر.

فیلمی زەر
لە دەرهێنانی كازم ئووز

- دووشەممە (٢٦\٢)، سەعات ٣:٠٠ی عەسر بۆ ٥:٠٠ی ئێوارە.

فیلمە دیكیۆمێنتارییەكانی،

ساكینە جانسز، لە دەرهێنانی دەرسیم زێرەڤان،
نەورۆز، لە دەرهێنانی ئەڤە گوندەش سەعدەتیان،- سێشەممە (٢٧\٢)، سەعات ٣:٠٠ی عەسر.

فیلمی باهۆز، لە دەرهێنانی كازم ئووز، سەعات ٦:٠٠ی ئێوارە.

فیلمی دیكیۆمێنتاریی ژنانی چوارشەممە، لە دەرهێنانی دیاكۆ یەزدانی

• ٢ پانێڵی تایبەت بۆ ئاشنابوون و زیاتر ناسینی ئەو نەریتە و بەرخۆدانی عەفرین:

- چوارشەممە (٢٨\٢)، سەعات ٣:٠٠ی عەسر، پانێڵێ لە بەرخۆدانی عەفرینەوە، خوێندنەوەیەك بۆ خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژئاڤا، بە بەشداریی
حەسەن جوودی، ڕۆژنامەڤان، د. جاویدان، نوێنەری خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژئاڤا لە باشوور، بێریڤان محەمەد، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی تەڤگەری ئازادیی كۆمەڵگەی كوردستان،بە بەڕێوەبەریی، هەوراز محەمەد.

- پێنجشەممە (١\٣)، سەعات ٣:٠٠ی عەسر، پانێڵی كورد و جیهان لە بەردەم ئاوێنەی عەفریندا، بە بەشداریی
د. كامەران مەنتك، مامۆستای زانكۆ، د. فاروق ڕەفیق، توێژەری فەلسەفی، م. هاوژین مەلا ئەمین، مامۆستای زانكۆ، بە بەڕێوەبەریی، دڵشاد حامید.

- هەینی (٢\٣)، سەعات ٣:٠٠ی عەسر، شانۆیی فڕینێك بەرەو عەفرین، لە دەرهێنانی ڕزگار ئەمین، لە سەكۆی ئازادی پاڕكی ئازادی

هەروەها ڕاگەیەندرا:

- نمایشی تەواوی فیلمەكان بێ بەرانبەرە.
- تەواوی فیلم و پانێڵەكان لە هۆڵی سینەما سالم دەبن
لەم ناونیشانە:
شاڕێی سالم، تەلاری چاپخانەی سەردەم، نهۆمی دووەم

ڕێکخەرانی هەفتەی پشتگیری لە عەفرین، داوا لە هاوڵاتیانی شاری سلێمانی و دەوروبەری دەکەن، بە بەشداری و ئامادەییان لە کار و چالاکیەکانی هەفتەکە، پشتگیریی لە بەرخۆدان و بەرەنگاریی عەفرین بکەن.

 

هـ.هـ